بافڵ تاڵەبانی: کەرکوک نموونەی باڵای برایەتی نێوان پێکهاتەکانە

32   خولەک پێش ئێستا  13 جار خوێنراوەتەوە

بافڵ تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە دەباشانی شاری سلێمانی لەگەڵ محەمەد سەمعان ئاغا، پارێزگاری کەرکوک کۆبوویەوە.

بە پێی ڕاگەیەندراوی ننوسینگەی بافڵ تاڵەبانی لە کۆبوونەوەکەدا دۆخی گشتیی پارێزگای کەرکوک، دۆخی ئەمنی، هەنگاوەکانی ئاوەدانکردنەوە و ئاستی پێشکەشکردنی خزمەتگوزارییەکان بە هاوڵاتییان تاوتوێ کراون و جەخت لە پاراستنی هاوسەنگی و کارکردنی پێکەوەیی نێوان سەرجەم لایەن و پێکهاتەکان کراوەتەوە.

بافڵ تاڵەبانی ئاماژەی بەوەشکردووە، کەرکوک نموونەی باڵای برایەتی و تەبایی نێوان پێکهاتەکانە، بە کاری هاوبەش و یەکڕیزی دەتوانین سەقامگیری بپارێزین و مافە رەواکانی سەرجەم کەرکوکییەکان بەبێ جیاکاری دەستەبەر بکەین.


   ئەمانەش بخوێنەرەوە