سوپای پاسداران: کۆگای گەورەی چەکی نوێمان لەبەردەستە و ئامادەین
1 کاتژمێر پێش ئێستا
17 جار خوێنراوەتەوە
سوپای پاسداران هۆشداری دەداتە ئەمریکا و جەخت لەوە دەکاتەوە کە خاوەنی کۆگایەکی گەورەی چەک و فڕۆکەی بێفڕۆکەوانن و بە توانای نوێوە ئامادەی بەرپەرچدانەوەن.
سوپای پاسدارانی ئێران ئەوە دەخاتەڕوو کە خاوەنی کۆگایەکی گەورەی چەک، مووشەک و فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی پێشکەوتوون، هاوکات هۆشداری دەدەن کە لە ئەگەری هەر هێرشێکی نوێدا، بە توانای نوێوە ڕووبەڕووی هێرشکاران دەبنەوە.
محەممەد ئەکرەمی نیا، وتەبێژی سوپای پاسداران، لە گفتوگۆیەکدا لەگەڵ ئاژانسی فارس باسی لەوە کرد: ئێران خاوەنی کۆگای گەورەی چەکی نوێ و پێشکەوتووە، لە ئەگەری هەر هێرشێکی ئەمریکا بۆ سەر وڵاتەکەمان، بەوپەڕی توانای نوێوە ئامادەی بەرپەرچدانەوەین.
زانیاریی زیاتر: گوتەبێژی سوپای پاسداران ئەوەشی ڕوون کردەوە کە لە جەنگی 40 ڕۆژەدا ئەزموونی باشیان وەرگرتووە، هەروەها شارەزای خاڵە لاوازەکانی دوژمنن و بەتەواوی دەزانن چۆن شەڕەکە بەڕێوە ببەن.
|