حکومەتی هەرێم داوای سەدا 14ی بودجەی عێراق دەکات

52   خولەک پێش ئێستا  26 جار خوێنراوەتەوە

وتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان دەڵێت، هەرێمی کوردستان داوای سەدا 14ی بودجەی عێراق دەکات، بەوپێیەی بەپێی دوایین سەرژمێری، هەرێمی کوردستان سەدا 14ی دانیشتوانی عێراق پێکدەهێنێت.

پێشەوا هەورامانی، وتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ڕاشیگەیاند: بڕیارێک دراوە کە ڕێژەی دانیشتووانی هەرێمی کوردستان بەو جۆرە نەبێت کە لە سەرژمێریدا هاتووە کە لەسەدا چواردەیە و بەغدا بڕیاری داوە ڕێژەی دانیشتوان لەسەدا 12 بێت، لە کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی وەزیرانی کوردستان ئەمە ڕەت کرایەوە.

باسی لەوەشکرد: دەبێت لە بودجەی ساڵی داهاتوو پرسی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان جێگر بکرێت و هاوشێوەی فەرمانبەرانی عێراق بەهیچ شێوەیەک دەستی لێنەدرێت.

لە بەشێکی دیکەی کۆنگرە ڕۆژنامەوانیەکەدا، وتەبێژی حکومەتی هەرێم ڕایگەیاند: مەسرور بارزانی و قوباد تاڵەبانی، کۆبوونەتەوە و کۆبوونەوەیەکی باش بووە، لێکتێگەیشتن و نزیکبوونەوەی باش لەنێوان یەکێتی و پارتی هەیە.

دەشڵێت: دەبێت حکومەتی عێراق پشکی هەرێمی کوردستان لە نەوت زیاد بکرێت کە 50 هەزار بەرمیلە زیاد بکرێت و عێراقیش خۆی دەزانێت ئەو بڕە کەمە، بەڵام ئەمە تەنیا بڕیارێکی پێویستە و دەبێت زیاد بکرێت.


   ئەمانەش بخوێنەرەوە