ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێم دوو بڕیار لەبارەی فەرمانبەرانەوە دەدات

53   خولەک پێش ئێستا  268 جار خوێنراوەتەوە

ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی كوردستان دوو بڕیار لەبارەی ئەو فەرمانبەرانە دەدات كەلەسەر داهاتی ناوخۆ لەهەردوو وەزارەتی خوێندنی باڵاو توێژینەوەی زانستی دامەزراون.

ئەمڕۆ چوارشەممە 16ی ئەیلول ئەنجوومەنی وەزیران بە سەرپەرشتیی مەسرور بارزانی، سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان و ئامادەبوونی قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆكوەزیران كۆبووەوە. 

لەبڕگەیەكی كۆبوونەوەكەدا لەكۆبوونەوەكەدا ئامادەكارییەكانی ساڵی نوێی خوێندنی 2026-2027 لەلایەن وەزیرانی پەروەردە و خوێندنی باڵاوە خرانەڕوو.

پێشەوا هەورامانی، وتەبێژی حكوومەتی هەرێمی كوردستان بەمیدیای پارتی راگەیاندووە، لە كۆبوونەوەی ئەنجوومەنی وەزیراندا بە كۆی دەنگ بڕیار درا پرۆسەی لەجیاتیدانان بۆ سەرجەم ئەو فەرمانبەرانە كارا بكرێت كە لەسەر داهاتی ناوخۆ لە هەردوو وەزارەتی پەروەردە و وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی دامەزراون.

بەپێی بڕیارەكەی ئەنجوومەنی وەزیران رێگە بە هەردوو وەزارەت دەدرێت شوێنی ئەو فەرمانبەرانە پڕ بكەنەوە كە لەسەر داهاتی ناوخۆ دامەزرابوون و بە هەر هۆكارێك دەستبەرداری كارەكانیان بوون یان وازیان هێناوە.

پێشتر بەهۆی رێكارە داراییەكانەوە كاتێك یەكێك لەم فەرمانبەرانە وازی لە كارەكەی دەهێنا، دامەزراوەكان نەیاندەتوانی كەسێكی دیكە لە شوێنی دابنێن، ئەمەش كورتهێنانی لە میلاكات و كێشەی بۆ بەڕێوەچوونی كارەكان دروست دەكرد. بڕیاری كاراكردنەوەی پرۆسەی لەجیاتیدانان یارمەتیدەرێكی گەورە دەبێت بۆ زانكۆكان و ناوەندەكانی پەروەردە بۆ ئەوەی بەبێ دروستبوونی بارگرانیی نوێی دارایی، شوێنی بەتاڵی ئەو كارمەندانە پڕ بكەنەوە و پرۆسەی بەڕێوەبردن بەردەوامی پێ بدەن.


   ئەمانەش بخوێنەرەوە