مووچەی پزیشکانی گرێبەست زیاد دەکرێت و دەبێتە 600 هەزار دینار

1     کاتژمێر پێش ئێستا  26 جار خوێنراوەتەوە

وەزارەتی دارایی عێراق ڕایگەیاند، مووچەی پزیشکانی گرێبەست زیاد دەکرێت و کەمترینی دەکرێت بە 600 هەزار دیناری عێراقی.

ئەمڕۆ چوارشەممە، وەزارەتی دارایی عێراق ڕایگەیاند، بەشی بودجە بەردەوامە لە پشکنینی ناوی ئەو پزیشکانەی لە دامەزراوە تەندروستییەکاندا بە شێوەی گرێبەست کار دەکەن، هەروەها لە هەژمارکردنی تێچووی داراییی زیادکردنی مووچەی مانگانەیان لە ڕێکەوتی دەستبەکاربوونیانەوە.

ڕوونیشیکردەوە ئەمە لەسەر بنەمای بڕیاری ئەنجومەنی وەزیران دێت کە بڕی مووچەی مانگانەی ئەو پزیشکانەی لە 400  هەزار دینارەوە بۆ 600 هەزار دینار زیاد کردووە و ئەم پرۆسەیە لە قۆناغی جێبەجێکردندایە.

وەزارەتی دارایی ڕاشیگەیاند، بەشی بودجە لەسەر بنەمای ناو و زانیارییەکانی نێردراو لەلایەن وەزارەتی تەندروستییەوە، لەم هەفتەیەدا کاری پشکنین ئەنجام دەدات، بۆ ئەوەی ڕێکارە دارایییەکان تەواو بکرێن بۆ جێبەجێکردنی زیادکردنی مووچەکە.


   ئەمانەش بخوێنەرەوە