"له حه‌شدی شه‌عبیدا لیواو فه‌وج هه‌ن بۆ هه‌ڵبژاردن و دەنگدان دروستكراون "
1 کاتژمێر پێش ئێستا
76 جار خوێنراوەتەوە
جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مانی عێراق دەڵێت له حه‌شدی شه‌عبیدا لیواو فه‌وج هه‌ن بۆ مه‌به‌ستی هه‌ڵبژاردن و دەنگدان دروستكراون و جەختی لەوەشکردەوە وه‌ك گرێبه‌ست مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ كارمه‌ندانی حه‌شدی شه‌عبی ده‌كرێت، بۆیه ده‌بێت یاسای خزمه‌ت و خانه‌نشینی و په‌یكه‌ری حه‌شد ده‌ربكرێت.
بەشێک لە قسەکانی عه‌دنان فه‌یحان جێگری یه‌كه‌می سه‌رۆكی په‌رله‌مانی عێراق:
🔹له حه‌شدی شه‌عبیدا لیواو فه‌وج هه‌ن بۆ مه‌به‌ستی هه‌ڵبژاردن دروستكراون.
🔹ده‌بێت سه‌ره‌تاكانی حه‌شدی شه‌عبی و لێكه‌وته‌كانی هه‌ڵاتنی زیندانیانی ئه‌بوغرێب له ساڵی 2013 به‌بیر بهێنینه‌وه، حه‌شد له هه‌لومه‌رجێكی تایبه‌تدا دامه‌زراو سیمایه‌كی ئایدیۆلۆژی و كۆمه‌ڵایه‌تی و یاسایی وه‌رگرت.
🔹یاسای 40 شه‌رعیه‌تی یاسایی به حه‌شدی شه‌عبی به‌خشی، به‌ڵام هیچ ماده‌یه‌كی تێیدا نییه له‌باره‌ی خزمه‌ت و خانه‌نشینی و په‌یكه‌ربه‌ندی.
🔹ده‌ركردنی یاسایه‌ك بۆ رێكخستنی كاری كارمه‌ندانی حه‌شدی شه‌عبی بووه به پێداویستییه‌كی به‌په‌له.
🔹وه‌كو گرێبه‌ست مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ كارمه‌ندانی حه‌شدی شه‌عبی ده‌كرێت، بۆیه ده‌بێت یاسای خزمه‌ت و خانه‌نشینی و په‌یكه‌ری حه‌شد ده‌ربكرێت.
🔹یه‌ك خاڵی ناكۆك رێگربوو له‌وه‌ی یاسای حه‌شدی شه‌عبی له په‌رله‌مان ده‌ربچێت (مه‌به‌ستی له خولی پێشووی په‌رله‌مانه)، ئه‌و خاڵه‌ش ئه‌وه‌بوو ده‌سه‌ڵاتی یاسایی درا به سه‌رۆك وه‌زیران به‌پێچه‌وانه‌ی رێساكانی خانه‌نشینییه‌وه، ماوه‌ی خزمه‌تی سه‌رۆكی حه‌شد درێژبكاته‌وه.
🔹دژی درێژكردنه‌وه‌ی ماوه‌ی سه‌رۆكایه‌تی حه‌شدی شه‌عبی بووین.
|