مووچەی خانەنشینی کرێکارانی کەرتی تایبەت زیاد کرا
1 کاتژمێر پێش ئێستا
29 جار خوێنراوەتەوە
بە بڕیاری مەسرور بارزانی، سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان، مووچەی خانەنشینی کرێکارانی کەرتی تایبەت بەرزکرایەوە بۆ ٥٠٠ هەزار دینار. ئەم بڕیارە بە ئامانجی یەکسانکردنی کەمترین مووچەی خانەنشینی لەگەڵ کەرتی گشتیدا دراوە.
کوێستان محەمەد، وەزیری کار و کاروباری کۆمەڵایەتی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، ئەمڕۆ پێنجشەممە ٣٠ی تەممووزی ٢٠٢٦، ڕایگەیاند کە ئەنجوومەنی وەزیران بڕیاری فەرمی لەم بارەیەوە دەرکردووە. بڕیارەکە لەسەر بنەمای پێشنیاری وەزارەتی کار و کاروباری کۆمەڵایەتی و بە کۆی دەنگی ئەنجوومەنی وەزیران لە کۆبوونەوەی ژمارە ١٧١دا پەسەند کراوە.
بەپێی ناوەڕۆکی بڕیاری ژمارە ٢٩٧ کە لە ٢٤ی حوزەیرانی ٢٠٢٦ بە واژۆی سەرۆکی ئەنجوومەنی وەزیران دەرچووە، هەردوو وەزارەتی کار و کاروباری کۆمەڵایەتی و دارایی و ئابووری راسپێردراون بۆ دەرکردنی ڕێنمایی پێویست بە مەبەستی ئاسانکاری لە جێبەجێکردنیدا. بڕیارەکە لە ڕۆژنامەی فەرمیی “وەقایعی کوردستان” بڵاودەکرێتەوە.
|