ئێران: هێرشەکانی ئەمریکا و سعودیە بۆ سەر عێراق شەرمەزار دەکەین
1 کاتژمێر پێش ئێستا
188 جار خوێنراوەتەوە
ئێران پشتیوانی خۆی بۆ عێراق دەردەربڕێت و دەڵێت هێرشەکانی ئەمریکا و سعودیە بۆ سەر عێراق شەرمەزار دەکەین و هاوکار و پاڵپشتی تەواوی خەڵک و حکومەتی عێراق دەبین.
وەزارەتی دەرەوەی ئێران لە ڕاگەیەندراوێکدا دەڵێت هێرشە دەستدرێژکارانەکانی ئەمریکا و عەرەبستانی سعوودی بۆ سەر هەندێک ناوچە لە عێراق، لەوانەش دژی دامەزراوە و شوێنەکانی سەر بە دامەزراوە فەرمییەکانی عێراق و هەروەها مەوکیب و وێستگەکانی زیارەتکارانی ئەربەعینی حسێنی، بە توندترین شێوە شەرمەزار دەکەین
.
ئاماژە بەوەشدەکات ئەم هێرشانە، دەستدرێژییەکی ئاشکران بۆ سەر سەروەریی نیشتمانی و تەواوەتی خاکی عێراق و پێشێلکارییەکی زەق و ڕوونی بڕگەی ٤ی ماددەی ۲ی منشور (پەیامنامە)ی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان و یاسا بنەڕەتییەکانی نێودەوڵەتین، و لە ڕاستای تەماحکارییەکانی ئەمریکا و ڕژێمی سەهیۆنیستیدان بۆ فراوانکردنی بازنەی جەنگ و ململانێ لە ناوچەی ڕۆژئاوای ئاسیادا.
وەزارەتی کاروباری دەرەوەی ئێران دەڵێت وێڕای دەربڕینی سەرەخۆشی بۆ شەهیدبوونی ژمارەیەک لە خەڵکی شەریفی عێراق لەم هێرشە دەستدرێژکارانەیەدا، جەخت لەسەر پشتیوانی و هاوپشتیی تەواوی کۆماری ئیسلامیی ئێران لەگەڵ حکومەت و خەڵکی عێراق دەکاتەوە و ڕژێمی شەڕەنگێزی ئەمریکا و هاوبەشەکانی لە ناوچەکەدا بە بەرپرسیاری لێکەوتە مەترسیدارەکانی ئەم هەنگاوە تاوانکاری، دژە مرۆیی و تێکدەرانەیە دەزانێت.
|