نەتانیاهۆ و ترەمپ لە کۆشکی سپی کۆدەبنەوە، دۆسیەی ئێران تاوتوێ دەکەن

1     کاتژمێر پێش ئێستا  42 جار خوێنراوەتەوە

بڕیارە ڕۆژی سێشەممە، بنیامین نەتانیاهۆ، سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل، لە کۆشکی سپی لە واشنتن لەگەڵ دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا کۆببێتەوە، سەردانەکەی نەتانیاهۆ چەندین تەوەر لە خۆ دەگرێت، لەوانە بەشداریکردن لە ڕێوڕەسمی بەخاکسپاردنی تەرمی سیناتۆر لیندزی گراهام.

سەرچاوە ئاگادارەکان ئاشکرایان کردووە کە تەوەری سەرەکیی ئەم دیدارە تایبەت دەبێت بە داڕشتنی پلانێکی سەربازیی بەرفراوان دژی ئێران بە هەماهەنگیی نێوان هەردوو وڵات. تەلئەبیب هەوڵ دەدات لەم کۆبوونەوەیەدا ڕەزامەندیی کۆتایی یان گڵۆپی سەوز لە واشنتن وەربگرێت بۆ ئەنجامدانی هێرش.

لە لایەکی ترەوە، ئیسرائیل کاتس، وەزیری بەرگریی ئیسرائیل، هۆشدارییەکی توندی ئاراستەی تاران کردووە و ڕایگەیاندووە کە لە کاتی هەر هێرشێکی ئێراندا، سوپاکەیان وەڵامێکی کاولکار و یەکلاکەرەوە دەبێت. چاودێران پێشبینی دەکەن ئەم کۆبوونەوەیە گۆڕانکاریی گەورە لە دۆخی سەربازیی ناوچەکەدا دروست بکات.


   ئەمانەش بخوێنەرەوە