پلەکانی گەرما لە هەرێمی کوردستان دادەبەزن
1 کاتژمێر پێش ئێستا
30 جار خوێنراوەتەوە
دەستەی کەشناسیی عێراق، پێشبینییەکانی کەشوهەوای بۆ ڕۆژانی داهاتوو بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند کە پێشبینی دەکرێت لە سەرەتای هەفتەی داهاتووەوە پلەکانی گەرما کەمێک دابەزین بەخۆیانەوە ببێنن.
بۆ رۆژی هەینی ئاسمانی ناوچە جیاوازەکان ساماڵ و گەرم دەبێت، لەگەڵ پەیدابوونی هەندێک هەور لە ناوچەکانی باکوو، رۆژی شەممەش کەشوهەوا لە سەرانسەری وڵاتدا ساماڵ و گەرم دەبێت، و پلەکانی گەرما گۆڕانکارییەکی ئەوتۆیان بەسەردا نایەت.
رۆژی یەکشەممەش ئاسمان ساماڵ دەبێت و پلەکانی گەرما لە سەرانسەری عێراقدا کەمێک دادەبەزن، بۆ رۆژی دووشەممەش کەشوهەوا ساماڵ و گەرم دەبێت لەگەڵ پەیدابوونی کەمێک هەور.
پێشبینی بەرزترین پلەکانی گەرمای ڕۆژی هەینی بەپێی پارێزگاکان:
پارێزگا پلەی گەرمی (سیلیزی)
سلێمانی 41°C
دهۆک 42°C
هەولێر 44°C
بەغدا، نەینەوا 45°C
کەرکووک، دیالە، سەڵاحەدین، ئەنبار، بابل، واست 46°C
دیوانییە 47°C
کەربەلا، نەجەف، میسان، زیقار، موسەننا، بەسرە 48°C
|