یەکێتی زانایانی ئاییینی: ئەم جۆرە بیبسییە نەكڕن با توشی حەرام نەبن

1     کاتژمێر پێش ئێستا  60 جار خوێنراوەتەوە

یەکێتیی زانایانی ئایینی ئیسلامیی کوردستان هۆشداری دەداتە هاووڵاتییان لە کڕینی جۆرێکی خواردنەوەی بیبسی کە ئاڵای عێراقی لەسەرە، بەهۆی بوونی وشەی (الله أکبر) لەسەر قوتووەکە.

ماوەیەکە لە بازاڕ و مارکێتەکانی هەرێمی کوردستان جۆرێکی بیبسی بڵاوبووەتەوە کە وێنەی ئاڵای عێراقی لەسەر قوتووەکەی نەخشێنراوە.

 بەهۆی ئەوەی ئاڵای عێراق وشەی (الله أکبر)ـی لەسەرە، ئەم بابەتە کاردانەوەی زۆری لەناو خەڵکدا لێکەوتووەتەوە و یەکێتیی زانایانیش بە فەرمی داوا دەکات هاووڵاتییان ئەو جۆرە بیبسییە نەکڕن.

 د. عەبدوڵڵا شێرکاوەیی، وتەبێژی یەکێتیی زانایانی ئایینی ئیسلامیی کوردستان، ڕایگەیاندووە: لەبەر ئەوەی ناوی (الله) پیرۆزە و ئەرکە بە پیرۆزی ڕابگیرێت و بپارێزرێت، بەهیچ شێوازێک قابیلی سووکایەتی و بێڕێزی نییە.

وتیشی  دروست نییە ئەم ناوە پیرۆزە لەسەر کاڵا و شتومەکی بازرگانی بەکاربهێنرێت، بەتایبەت لە قوتووی بیبسی، چونکە دوای خواردنەوەی فڕێدەدرێت و دەکەوێتە شوێنی پیس و زبڵدان.

وتەبێژی یەکێتیی زانایان ئاماژەی بەوەش کرد فڕێدانی ئەو قوتووانە بێڕێزییەکی گەورەیە بەرامبەر بە ناوی پیرۆزی خودا و لە ڕووی ئایینییەوە بەهیچ شێوەیەک گونجاو نییە  و داوا لە لایەنە پەیوەندیدارەکان دەکات هەرچی زووە چارەسەری ئەم بابەتە بکەن بۆ ئەوەی خەڵک لە ڕێگەی کاڵا و خواردەمەنییەوە تووشی کاری بێڕێزی و حەرام نەبن.

 


   ئەمانەش بخوێنەرەوە