مەسرور بارزانی: پێویستە پەرلەمانی کوردستان کارا بکرێتەوە

2   کاتژمێر پێش ئێستا  20 جار خوێنراوەتەوە

مەسرور بارزانی، سەرۆک وەزیرانی هەرێم لە کۆبوونەوەی لەگەڵ باڵیۆزی فەڕەنسا لە عێراق ڕایگەیاند، پێویستە پەرلەمانی کوردستان کارا بکرێتەوە و کۆتایی بەو چەقبەستوویی پڕۆسەی سیاسی بهێنرێت.

مەسرور بارزانی، لە هەژماری خۆی بڵاویکردەوە: ئەمڕۆ سێشەممە، لەگەڵ پاتریک دۆرێل، باڵیۆزی فەرەنسا لە عێراق، وێڕای جەختکردنەوەمان لە بەهێزترکردنی په‌یوه‌ندییه‌کانی هەرێمی کوردستان و فه‌ره‌نسا لە بوارە جۆراوجۆرەکاندا، دۆخی گشتی عێراق و ناوچەکەمان تاوتوێ کرد و بیروڕاشمان لەبارەی گرنگیی پاراستنی ئاسایش و سەقامگیریی هەرێمی کوردستان و عێراق ئاڵوگۆڕ کرد.

دەشڵێت: جەختمان لە پێویستیی کاراکردنەوەی پەرلەمانی کوردستان و چارەسەرکردنی کێشەکان بە هەستێکی بەرپرسیارانە و کۆتاییهێنان بە چەقبەستوویی پرۆسەی سیاسیی لە هەرێمی کوردستان کردەوە.

ئەوەشی وتووە: هەروەها گفتوگۆمان لەبارەی گرنگیی پشتیوانیکردنی حکومەتی فیدراڵ بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی ئاستەنگ و ئاڵنگارییە ئەمنیی و ئابووریی و داراییەکان کرد.


   ئەمانەش بخوێنەرەوە