عێراق: ڕێگا نادەین لە خاکی ئێمەوە هێرش بکرێتە سەر وڵاتان

1     کاتژمێر پێش ئێستا  141 جار خوێنراوەتەوە

سەباح نوعمان، وتەبێژی فەرماندەی گشتی هێزە چەکدارەکانی عێراق، رایگه‌یاند، عێراق رێگە نادات خاکەکەی وەک شوێنی هێرش بۆ سەر وڵاتانی دیکە بەکاربهێنرێت، هاوكات جەختی لە پابەندبونی عێراق کردەوە بۆ دورکەوتنەوە لە ململانێ ناوچەیی و نێودەوڵەتییەکان لە پێناو پاراستنی سەقامگیریی.

سەباح نوعمان باسی له‌وه‌كردوه‌، "به‌هێزكردنی ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی پابه‌ندبونێكی پته‌وه‌ به‌ پرسی سنوداركردنی چه‌ك بۆ ده‌وڵه‌ت و چه‌سپاندنی سه‌روه‌ری یاسا به‌دیدێت".

ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردوه‌، "ئەو دیدگا رێکخراوەییە بریتییە لە خستنەژێر دەسەڵاتی فەرماندەیی گشتی و بڕیاردانی یەکگرتوی ئەمنی دەوڵەت". 

سەباح نوعمان رونیشیکردەوە، "بەرنامەی وەزاری دیدێکی تەکنەلۆژی سەردەمی گرتوه‌تەبەر بۆ چەسپاندنی ئاسایشی ئۆپەراسیۆنەکان لەڕێگەی بەهێزکردنی ئاسایشی سنورەکان و پەرەپێدانی سیستەمی چاودێری بەکارهێنانی تەکنەلۆجیای سەردەم، و بەستنەوەی ئەم پەرەسەندنە تەکنەلۆژییە بە هەوڵێکی هەواڵگری هاوتەریب بە ئامانجی بەرەنگاربونەوەی تیرۆر و تاوانە ڕێکخراوەکان، و بڕینی سەرچاوەی داراییان".

هەروەها دوپاتیکردەوە "هەڵبژاردنی دروست بۆ عێراق دورکەوتنەوەیە لە میحوەرەکانی ململانێی ناوچەیی و نێودەوڵەتی".

عەلی زەیدی، سەرۆک وەزیرانی نوێی عێراق دوای بەدەستهێنانی متمانەی پەرلەمان ئێوارەی پێنجشەممەی ڕابردو (15ی 5ی 2026) بەڵێنیدا کار لەسەر "قۆرخکردنی چەک لە دەستی دەوڵەت" بکات، ئەوەش لە چوارچێوەی بەرنامەیەکی حکومیدا کە چاکسازییە ئەمنی و سیاسی و خزمەتگوزارییەکان لەخۆدەگرێت.


   ئەمانەش بخوێنەرەوە