نێچیرڤان بارزانی و پاپا لیۆی چواردەیەم دۆخی ناوچەکەیان تاوتوێ کرد

1     کاتژمێر پێش ئێستا  15 جار خوێنراوەتەوە

نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان بە سەردانێکی فەرمی لە ڤاتیکانە و لەگەڵ پاپا لیۆی چواردەیەم، رێبەری کاسۆلیکەکانی جیهان کۆبووەوە. سەرۆکی هەرێمی کوردستان لەگەڵ سەرۆککۆماری ئیتاڵیا و بەرپرسانی دیکەی باڵای ئەو وڵاتەش کۆدەبێتەوە.

لە کۆبوونەوەی نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان و پاپا لیۆی چواردەیەم لە ڤاتیکان، پەیوەندیی دوو لایەنە و پێکەوەژیان لە هەرێمی کوردستان تاوتوێ کراوە.
 
کۆبوونەوەی سەرۆکی هەرێمی هەرێمی کوردستان و پاپای ڤاتیکان دوو قۆڵی بووە و نزیکەی 45 خولەکی خایاندووە. 
 
پەیوەندی قووڵ و مێژوویی هەرێمی کوردستان و گەلی کورد لەگەڵ ڤاتیکان، دۆخی رۆژهەڵاتی نێوەڕاست و عێراق نێوەڕۆکی کۆبوونەوەکەی پاپای ڤاتیکان و سەرۆکی هەرێمی کوردستان بووە.
 
هەر ئەمڕۆ نێچێرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان دووەم کۆبوونەوەی لە ڤاتیکان کرد و لەگەڵ کاردینا پیترۆ پارۆلین، کە سکرتێری دەوڵەتە و وەکو سەرۆکی حکومەتی ڤاتیکان دەناسرێت کۆبووەوە.
 
کاردیناڵ پێترۆ پارۆلین بە دۆستی کورد ناودەبرێ و پێشتر چەند جارێک سەردانی هەرێمی کوردستانی کردووە. زنار شینۆ دەڵێ، ئەمڕۆ لەگەڵ سەرۆکی هەرێمی کوردستان دۆخی ناوچەکە و پێکەوەژیانیان لە هەرێمی کوردستان تاوتوێ کرد.
 
بڕیارە دوای ئەم کۆبوونەوانە، کۆبوونەوە فەرمییەکانی نێچیرڤان بارزانی لە ئیتاڵیا دەستپێدەکەن و یەکەم کۆبوونەوەی لە وەزارەتی بەرگری ئیتاڵیا دەبێ".


   ئەمانەش بخوێنەرەوە