وەزیری نەوت: لە مانگی رابردوودا 10 ملیۆن بەرمیل لە هورمزەوە هەناردەکراوە

1     کاتژمێر پێش ئێستا  82 جار خوێنراوەتەوە

وەزیری نەوتی عیراق رایدەگەیەنێت: لە مانگی نیسانی رابردوودا، وڵاتەکەمان بڕی 10 ملیۆن بەرمیل نەوتی لە رێگەی گەروی هورمزەوە هەناردە کردووە، دووپاتیشی دەکاتەوە، کە کاری لە پێشینەی وەزارەتەکەی زیادکردنی بڕی بەرهەمە.

 باسم محەمەد خوزەیر وەزیری نەوتی عیراق، لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا دوای وەرگرتنی پۆستی وەزارەتی نەوت رایگەیاند: دیدی حکومەت لە ئێستادا بوونی سەرجەم کۆمپانیا بیانییەکانە لە عیراق، بۆ ئەوەی بڕی بەرهەمهێنانی نەوت زیاد بکەین.

وتیشی: عیراق خاوەنی هەموو پایە سەرەکییەکانە بۆ زیادکردنی بەرهەم و یەدەگی نەوتیشی زۆرە، بۆیە حکومەت دەیەوێت هەموو پارێزگاکان بکات بە پارێزگای بەرهەمهێنانی نەوت.

لە بارەی هەناردەی نەوتیشەوە، باسم محەمەد رایگەیاند: دۆخی ئێستا بەهۆی ناکۆکییەکان و جەنگی ناوچەکەوە قورسە،کە بووەتە هۆی وەستانی هەناردەی نەوت لە بەندەرەکانی باشورەوە، هەرچەندە مانگی رابردوو، بڕی 10 ملیۆن بەرمیل نەوتمان لە گەروی هورمزەوە هەناردە کردووە.


   ئەمانەش بخوێنەرەوە