نێچیرڤان بارزانی و عەلی زەیدی: حکومەتی داهاتووی عێراق خزمەتی هەمووان بکات

1     کاتژمێر پێش ئێستا  71 جار خوێنراوەتەوە

سەرۆکی هەرێمی کوردستان و سەرۆکوەزیرانی راسپێردراوی عێراق کۆبوونەوە و "هەردوولا جەختیان لە گرنگی بەهێزترکردنی گفتوگۆی هێزە سیاسییەکان کردەوە بەمەبەستی پێکهێنانی حکومەتێک کە خزمەت بە هەموو پێکهاتەکان بکات".
 
نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان و عەلی زەیدی، سەرۆکوەزیرانی راسپێردراوی عێراق لە هەولێر کۆبوونەوە.
 
سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان لەبارەی نێوەڕۆکی کۆبوونەوەکە دەڵێت، باسیان له‌ چەندین دۆسیەی جیاواز كرد، "بەتایبەتی پرسی پێکهێنانی حکومەتی نوێی عێراق".
 
سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان ئاماژە بەوە دەدات، لەبارەی پێکهێنانی حکومەتی داهاتووی عێراق، هەردوولا "جەختیان لە گرنگیی بەهێزکردنی گفتوگۆى نێوان هێزە سیاسییەکان کردەوە، بە مەبەستی پێکهێنانی حکومەتێک کە خزمەت بە ته‌واوى پێكهاته‌كانى عێراق بكات و ره‌نگدانه‌وه‌ى چاوه‌ڕوانييه‌كانيان بێت".

بەگوێرەی راگەیێندراوەکەی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان، لە كۆبوونه‌وه‌كه‌دا، رێکخستنی پەیوەندییەکانى هه‌ولێر ـ به‌غدا و چاره‌سه‌رکردنی کێشه‌کان لە چوارچێوەی بنەما دەستوورى و یاسا کارپێکراوەکاندا، تاوتوێ کرا.

 


   ئەمانەش بخوێنەرەوە