کێشەی کەمبوونەوەی غاز لە هەرێمی کوردستان کۆتایی دێت
2 کاتژمێر پێش ئێستا
32 جار خوێنراوەتەوە
سەرۆکی لیژنەی دابەشکردنی غاز لە سلێمانی ڕایگەیاند، لەمڕۆوە دابەشکردنی غاز لە سلێمانی و ناوچەکانی دەوروبەری ئاسایی دەبێتەوە.
عومەر عەبدوڵا، سەرۆکی لیژنەی دابەشکردنی غاز لە قایمقامیەتی سلێمانی ئاشکرایکرد، لەمڕۆوە دۆخی دابەشکردنی غاز وەک جاران و پێش جەنگەکەی لێدێتەوە، ڕۆژانە 240 تەن غازمان لە ڕێگەی 12 بارهەڵگرەوە بۆ دێت، شەش بارهەڵگر بۆ ناو سەنتەری شاری سلێمانی دەبێت، شەشەکەی دیکەش بۆ شارۆچکە و شارەدێکانی چواردەوری سلێمانی دەبێت.
وتیشی، “هەر ئەمڕۆ دەستدەکرێت بە دابەشکردنی ئەو 240 تەنە، بەمەش چیتر کێشەی دابەشکردنی غاز نامێنێت و پێویستناکات هاووڵاتییان بچنە بەردەم کارگەکانی غاز”.
|