شاندی هەرێمی کوردستان دەچێتە بەغدا
5 کاتژمێر پێش ئێستا
52 جار خوێنراوەتەوە
بریارە ئێوارەی ئەمڕۆ شاندێکی هەرێمی کورستان کە پێکهاتوون لە ئومێد سەباح، ئامانج رەحیم و عەبدولحەکیم خەسرەو بگەنە بەغدا و سبەی لەگەڵ ئەنجوومەنی ئابووری عێراق بە ئامادەبوونی تەیف سامی کۆدەبنەوە و پاشان چەند کۆبوونەوەیەکی دیکەیان دەبێت .
سەرچاوەیەکی باڵا لە حکومەتی هەرێمی کوردستان بە میدیاکانی راگەیاندووە، دوو بابەت گفتوگۆیان لەسەر دەکرێ. یەکەمیان پەیوەندی بە مووچەی مانگی سێی هەرێمی کوردستانەوە هەیە و بۆ بەغدا روون دەکرێتەوە کە داهاتی ناوخۆی کوردستان کەمی کردووە و ئەوەی ئێستا هەیە 50 بۆ 60 ملیار دینار کۆکراوەتەوە و ئامادەن رادەستی وەزارەتی دارایی عێراقی بکەن. بۆ ئەوەش چاوەروان دەکرێ لە کۆبوونەوەی رۆژی سێ شەممەی ئەنجوومەنی وەزیران بریاری لەبارەوە بدرێت.
ئاماژەی بەوەشکردووە، بابەتی دووەم سیستمی ئەسیکۆدایە و لەگەڵ حکومەتی عێراق گفتوگۆ دەکەن تاوەکو بگەنە میکانیزمێک بۆ جێبەجێکردنی ئەو سیستە لە هەرێمی کوردستانیش.
|