لهبارهی داخستنی ئاسمانهكهی، عێراق بڕیاری نوێ دهدات
2 کاتژمێر پێش ئێستا
16 جار خوێنراوەتەوە
دەسەڵاتی فڕۆکەوانی شارستانی عێراق ئەمڕۆ چوارشەممە درێژکردنەوەی ماوەی داخستنی ئاسمانی عێراقی بۆ ماوەی 72 کاتژمێر ڕاگەیاند.
دەسەڵاتی فڕۆکەوانی شارستانی عێراق لە بەیاننامەیەکدا باسی لهوهكردوه، "بڕیاردراوە داخستنی ئاسمانی عێراق بۆ هەمو فڕۆکە هاتو و ڕۆیشتن و ترانزێتییەکان بۆ ماوەی 72 کاتژمێر درێژبکرێتەوە".
ئاماژهی بهوهشكردوه، لە کاتژمێر 12:00ی نیوهڕۆژی چوارشەممە (25ی ئازاری 2026) دەستپێدەکات، تاوهكو کاتژمێر 12:00ی شەوی شەممە (28ی ئازاری 2026) وەک ڕێوشوێنی خۆپارێزی.
دەسەڵاتی فڕۆکەوانی شارستانی عێراق لە ڕاگەیەندراوەکەدا دهڵێت، ئهو بڕیارە لەسەر بنەمای هەڵسەنگاندنی بەردەوامی دۆخی ئەمنی و پێشهاتەکانی ناوچەکەیە و بەپێی هەر پێشهاتێکی نوێ هەڵسەنگاندنی بۆ دەکرێتەوە.
ئاماژەی بەوەشکردوە، "هێڵە ئاسمانییەکان و لایەنە پەیوەندیدارەکان لە هەر نوێکارییەکی دیکە ئاگادار دەکرێنەوە".
|