داخستنی ئاسمانی عێراق بۆ 72 کاتژمێری دیکە درێژکراوەتەوە

6   کاتژمێر پێش ئێستا  186 جار خوێنراوەتەوە

دەسەڵاتی فڕۆکەوانیی مەدەنیی عێراق ڕایدەگەیەنێت، داخستنی ئاسمانی عێراق بۆ 72 کاتژمێری دیکە درێژکرایەوە.

دەسەڵاتی فڕۆکەوانیی مەدەنیی عێراق رایگەیاند، ماوەی داخستنی ئاسمانی وڵاتەکە بەڕووی گەشتە ئاسمانییەکان بۆ 72 کاتژمێری دیکە درێژکراوەتەوە، ئەوەش بەهۆی ناسەقامگیریی دۆخی ئەمنی و هەڵکشانی گرژییەکانی ناوچەکە.

بەپێی راگەیەندراوێکی فەرمیی دەسەڵاتی فڕۆکەوانی، بڕیارەکە لە نیوەڕۆی ئەمڕۆ یەک شەممە، 22 ئاداری 2026 ەوە دەستپێدەکات و تاوەکو نیوەڕۆی رۆژی چوار شەممە 25ی ئادار بەردەوام دەبێت. ئەم بڕیارە هەموو گەشتە هاتوو، رۆیشتوو و تێپەڕبووەکان (ترانزێت) دەگرێتەوە.

جەختیشدەکاتەوە، کە ئەم هەنگاوە وەک رێکارێکی “خۆپارێزیی کاتی” گیراوەتەبەر و لەسەر بنەمای هەڵسەنگاندنی بەردەوامە بۆ دۆخی ئەمنی و پێشهاتە هەرێمییەکان.

لە 28ی شوباتی ئەمساڵەوە، کاتێک هێرشەکانی ئەمریکا و ئیسرائیل بۆ سەر ئێران دەستیپێکرد، ئاسمانی عێراق بەڕووی گەشتە مەدەنییەکاندا داخراوە.


   ئەمانەش بخوێنەرەوە