نهتهنیاهۆ: کاتی هاتوە ئەوروپا بەشداری شەڕی ئێران بکات
6 کاتژمێر پێش ئێستا
253 جار خوێنراوەتەوە
بنیامین نهتهنیاهۆ، سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل داوای لە وڵاتانی ئەوروپا کرد بەشداری جەنگی ئێران بکەن، هاوکات سەرکۆنەی ئەو کەسانە دەکات لە هێرشەکەی شەوی رابردوی ئێراندا برینداربوون و دەڵێت، پێش کەوتنەخوارەوە موشەکەکە زەنگی ئاگادارکردنەوە لێدراوە بەڵام پشتگوێیان خستوە و نەچونەتە پەناگەکان.
بنیامین نهتهنیاهۆ لە میانەی سەردانەکەیدا بۆ ناوچەی عهراد لە باشوری ئیسرائیل، کە موشەکێکی ئێرانی لێی كهوتهخوارهوه، رایگهیاند، "ئەو ڕاستییەی کە ئێران گەروی هورموزی داخستوە، لە هەمانکاتدا نیشانی دەدات کە خاوەنی موشەکێکە کە دەتوانێت لە قوڵایی ئەوروپادا هێرش بکاتە سەر ئەوروپا، بەو مانایەیە کە کاتی ئەوە هاتوە هەمو هاوپەیمانان بە تەواوی بەشداری شەڕەکە بکەن".
جگە لەوەش هیوای خۆی دوپاتکردەوە کە هەڵکوتانە سەر و تیرۆرەکانی ئیسرائیل "ئەو هەلومەرجە دروست بکات کە ڕێگە بە کەوتنی ڕژێمی ئێران دەدات".
سهرۆك وهزیرانی ئیسرائیل جەختی لەوە کردەوە کە ئیسرائیل "شەڕی خەباتێکی وجودی دەکات" و بهردهوامیش دهبێت.
نهتهنیاهۆ لهشوێنی هێرشهكهی ئێران رونیكردهوه، "10 خولەک پێش ئەوەی موشەکەکە بەر عهراد بکەوێت، زهنگی ئاگادارکەرەوەکان دەنگی دایەوە، بەڵام هەندێک کەس نەچونەتە پەناگە"، ئەوەش وەک پاساوێک بۆ ئەو ژمارە زۆرەی قوربانییەکان.
بێزالیل سمۆتریچ وەزیری دارایی ئیسرائیل رایگەیاند، "دوژمنی ئێران ئهو موشەکانه هەڵدەدات کە هەڕەشە لە ئەوروپا دەکەن و مەودای زیاتر لە چوار هەزار کیلۆمهتریان هەیە".
ئاماژەی بەوەشکردوە، ئیسرائیل "هەرچی پێویست بێت دەیکات بۆ لەناوبردنی ئەو دوژمنە ئێرانییەی کە دەیەوێت لەناویببات".
|