لە دوو رۆژدا 6 کەشتی لە تەنگەی هورمز کراونەتە ئامانج

2   کاتژمێر پێش ئێستا  28 جار خوێنراوەتەوە

هێرشی سەر کەشتییەکان لە تەنگەی هورمز بەردەوامە و لەماوەی 48 کاتژمیری رابردوودا 6 کەشتی کراونەتە ئامانج، کۆی هێرشەکان لەو تەنگەیەوە لە ماوەی 15 رۆژدا بۆ 18 هێرش بەرزبووەوە.
 
بەپێی زانیارییەکانی رێکخراوی بازرگانی دەریایی بەریتانیا  (UKMTO) سەر بە حکومەتی بەریتانیایە، هەروەها زانیارییەکانی کۆمپانیای هەواڵگری دەریایی "ڤانگارد"، لە ماوەی کەمتر لە 48 کاتژمیری رابردوودا، شەش کەشتی جیاواز لە تەنگەی هورمز و ئاوەکانی کەنداو کراونەتە ئامانج.
 
لە راپۆرتەکەدا هاتووە، لەگەڵ تۆمارکردنی ئەم هێرشە نوێیانە، کۆی گشتی ئەو کەشتییانەی لە سەرەتای دەستپێکی شەڕ و ئاڵۆزییەکانەوە لەو ناوچە ستراتیژییەدا کراونەتە ئامانج، گەیشتووەتە 18 کەشتی.
 
تەنگەی هورمز، یەکێکە لە گرنگترین رێڕۆ دەریاییەکانی جیهان بۆ گواستنەوەی وزە، لە چەند رۆژی رابردوودا بووەتە مەیدانی ململانێیەکی تووند، ئەمەش نیگەرانییەکی زۆری لای کۆمپانیاکانی گواستنەوەی دەریایی و بازرگانی جیهانی دروستکردووە و کاریگەری لەسەر ئاسایشی گواستنەوە لەو ناوچەیەدا هەبووە.


   ئەمانەش بخوێنەرەوە