بارزانی: ڕێککەوتننامەی 11ی ئازار بەرهەمی شۆڕشی ئەیلوول بوو

2   کاتژمێر پێش ئێستا  36 جار خوێنراوەتەوە

مەسعود بارزانی، بەبۆنەی ڕێککەوتننامەی 11ی ئازارەوە، پەیامێکی بڵاوکردەوە و دەڵێت، ڕێککەوتنەکە بەرهەمی شۆڕشی ئەیلول بە ڕابەرایەتیی بارزانیی نەمر و خەبات و قوربانیدانی پێشمەرگە و سەرجەم چینوتوێژەکانی كوردستان بوو.

دەقی پەیامەکەی بارزانی:

پەیامی سەرۆک بارزانی بۆ یادی پەنجا و شەش ساڵەی ڕێککەوتنامەی یازدەی ئادار

بەناوی خودای بەخشندە و میهرەبان

ڕێككەوتننامەی یازدەی ئادار بەرهەمی شۆڕشی ئەیلول بە ڕابەرایەتیی بارزانیی نەمر و خەبات و قوربانیدانی پێشمەرگە و سەرجەم چینوتوێژەکانی كوردستان بوو. بەرهەمی ئەو خەباتە پتەو و سەرتاسەرییە بوو كە لەپێناو گەڕاندنەوەی مافەكانی گەلی كوردستان و بەدیهێنانی دیموكراسی لەعێراقدا دەستی پێكرد و دواجار حكوومەتی ئەوكاتی عێراقی ناچار كرد بە شێوەیەكی فەرمی دان بە بەشێك لە مافەكانی گەلەكەماندا بنێت.

لە پەنجا و شەشەمین ساڵیادی ڕێككەوتننامەی یازدەی ئاداردا پێزانینمان بۆ تێكۆشان و ماندووبوونی سەرجەم ئەو پێشمەرگە و شۆڕشگێڕ و نیشتیمانپەروەرانەی شۆڕشی ئەیلوول هەیە كە بە ماندووبوون و قوربانیدانی خۆیان دەستكەوتی مێژوویی ڕێككەوتننامەی یازدەی ئاداریان بۆ گەلەكەمان مسۆگەر كرد. لەو یادەدا جەخت لە پاراستنی دەستكەوتەكان و پەیامی ئاشتیخوازانە و پێكەوەژیانی گەلی كوردستان دەكەینەوە و سڵاو بۆ ڕۆحی شەهیدانی شۆڕشی ئەیلوول و سەرجەم شەهیدانی كوردستان دەنێرین.

مسعود بارزانی
11ی ئاداری 2026


   ئەمانەش بخوێنەرەوە