حەشدی شەعبی لە بابل کرایە ئامانج و کوژراو و بریندار هەیە
1 کاتژمێر پێش ئێستا
15 جار خوێنراوەتەوە
بارەگای حەشدی شەعبی لە پارێزگای بابلی عێراق کرایە ئامانج و کوژراو و بریندار هەیە و میدیاکانی نزیک لە حەشدی شەعبی بڵاویانکردەوە، بارەگاکانیی حەشدی شەعبی لە ناوچەی جرف سەخر لە باکووری پارێزگای بابل کراونەتە ئامانج و کوژراو و بریندار هەن.
دەستەی حەشدی شەعبی ڕاگەیەندراوێکی بەپەلەی دەربارەی بۆردومانکردنی ناوچەی جروف ئەلنەسر بڵاوکردەوە:
دەقی راگەیەندارای دەستەی حەشدی شەعبی:
لە کاتژمێر ١١:٥٠ی پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ، ناوچەی جروف ئەلنەسر لە باکووری پارێزگای بابل کەوتە بەر چەندین هێرشی ئاسمانی، کە بووەتە هۆی شەهیدبوونی دوو کەس و برینداربوونی سێ کەسی دیکە بە برینی جیاواز.
حەشدی شەعبی جەخت دەکاتەوە کە لایەنە پەیوەندیدارەکان دەستیان کردووە بە گرتنەبەری ڕێوشوێنی پێویست بۆ لێکۆڵینەوە لە وردەکارییەکانی ڕووداوەکە و هەڵسەنگاندنی ئەو زیانانەی لێی کەوتووەتەوە، لەگەڵ بەردەوامبوونی بەدواداچوونی مەیدانی و ئەمنی.
وردەکاریی زیاتر لە کاتی دەستکەوتنیدا ڕادەگەیەنرێت.
|