دانا عەبدولکەریم: ڕێگای سەیدسادق- پێنجوێن دەکرێت بە دووساید
2 کاتژمێر پێش ئێستا
27 جار خوێنراوەتەوە
وەزیری ئاوەدانکردنەوە ڕایگەیاند، لە داهاتوویەکی نزیکدا کارکردن لە دووسایدی سەیدسادق- پێنجوێن دەست پێ دەکات و پلانیشمان هەیە لە سێ ساڵی داهاتوودا هەموو رێگا سەرەکییەکانی نێوان پارێزگاکان بکرێنە دووساید
ئەمڕۆ سێشەممە، دانا عەبدولکەریم، وەزیری ئاوەدانکردنەوەو نیشتەجێکردن لە لێدوانێکی رۆژنامەوانیدا دەربارەی کردنەوەی ڕێگای هەولێر-گۆمەسپان ڕایگەیاند، ئەم ڕێگایە درێژییەکەی زیاتر لە 22 کیلۆمەترە، بە فەرمانی مەسرور بارزانی سەرۆک وەزیران و لەلایەن گروپی کۆمپانیاکانی هێمن گروپەوە جێبەجێ کراوە.
وتیشی: “رێگاکە بە ستانداردێکی نێودەوڵەتی دروست کراوە و پایتەختی هەرێم بە پارێزگای سلێمانی، ئیدارەی راپەڕین و ناوچەکانی دیکەوە دەبەستێتەوە”.
دانا عەبدولکەریم ئاماژەی بەپلان و بەرنامەی وەزارەتی ئاوەدانکردنەوەش دا ڕایگەیاند؛ لە ئێستادا کارکردن لە رێگاکانی (دوکان – چوارقوڕنە و هەولێر – کۆیە) بە شێوەیەکی زۆر باش بەردەوامە، هەروەها رێگای کۆیە – دوکان دیزاینەکەی تەواو بووە و لە قۆناغی ئامادەکاریدایە بۆ ئەوەی ڕادەستی بەڵێندەر بکرێت.
وتیشی: “لە داهاتوویەکی نزیکیشدا کارکردن لە دووسایدی سەیدسادق- پێنجوێن دەست پێ دەکات، وەک وەزارەت پلانمان ئەوەیەلە سێ ساڵی داهاتوودا هەموو رێگا سەرەکییەکانی نێوان پارێزگاکان بکرێنە دووساید”.
|