نوری مالیکی: عێراق توانای هەیە بەرەو چاکسازیی هەنگاو بنێت
2 کاتژمێر پێش ئێستا
199 جار خوێنراوەتەوە
نوری مالیکی، سه‌رۆكی هاوپه‌یمانی ده‌وڵه‌تی یاسا له نوێترین په‌یامیدا رایگه‌یاند، عێراق توانای ئەوەی هەیە بە جێگیری بەرەو سەقامگیری و بنیاتنانەوە و چاکسازی هەنگاو بنێت.
نوری مالیکی ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه له په‌یامێكدا له هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی له تۆڕی "X" پیرۆزبایی مانگی ره‌مه‌زانی له مسوڵمانانی عێراق كردوه و نوسیویه‌تی، "ڕەمەزان پیرۆزبێت له گەلی خۆشەویستی عێراقمان، لە خوای گەورە داواکارین ئەم مانگە پیرۆزە وێستگەیەک بێت بۆ بەهێزکردنی یه‌كیه‌تی نه‌ته‌وه‌یی و چەسپاندنی بەهاکانی هاودەنگی و پشتیوانی یەکتر لەنێوان ڕۆڵەکاندا".
نوری مالیکی له په‌یامه‌كه‌یدا ده‌ڵێت، "عێراق کە بە خوێنی شەهیدەکانی و قوربانیدانی ڕۆڵەکانی بەسەر تیرۆردا سەرکەوت، توانای ئەوەی هەیە بە جێگیری بەرەو سەقامگیری و بنیاتنانەوە و چاکسازی هەنگاو بنێت، خوای گەورە عێراق و گەلەکەی بپارێزێت".
نوری مالیکی، سەرۆک وەزیرانی پێشوتری عێراق هەوڵدەدات ڕەزامەندی ئەمریکا بەدەستبهێنێت لەکاتێکدا چاوی لە گەڕانەوەیە بۆ پۆستەکەی، پەیوەندییەکانی لەگەڵ میلیشیاکان بەکاردەهێنێت و لە هەمانکاتدا ئەو تۆمەتانە ڕەتدەکاتەوە کە گوایە دڵسۆزی ئێرانە، ناوبراو ده‌یه‌وێت دژایەتی دۆناڵد ترەمپ پێچه‌وانه بكاته‌وه له‌كاتێكدا عێراق بەدەست ئیفلیجی سیاسییەوە دەناڵێنێت.
مالیکی كه پێشتر لە ساڵی 2006 تا 2014 سەرۆک وەزیرانی عێراق بوە، مانگی ڕابردو لەلایەن چوارچێوەی هەماهەنگی بۆ پۆستی سەرۆک وەزیران کاندیدکرا، بەڵام تا ئێستا نه‌توانراوه رابسپێردرێت، به‌هۆی ڕێكنه‌كه‌وتنی لایه‌نه‌كانی هه‌رێمی كوردستان له‌باره‌ی كاندیدی سه‌رۆك كۆمار و دژایه‌تی راسته‌وخۆی دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی ئه‌مریكا بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ی نوری مالیكی.
ڤیکتۆریا تایلۆر، بەڕێوەبەری دەستپێشخەری عێراق لە ئەنجومەنی ئەتڵەسی لە واشنتن ده‌ڵێت، "هیچ ئاماژەیەک نییە کە ئەمریکا هەڵوێستی خۆی نەرمتر کردبێتەوە"، هاوكات پێشبینی ده‌كات كه گۆڕینی بیرکردنەوەکان لە واشنتن قورس دەبێت.
ئاماژەی بەوەشکرد، "ئەمریکا لە ئێستاوە ئەزمونێکی زۆری لەگەڵ مالیکی هەیە، لەسەر بنەمای ئەو ئەزمونە بڕیاریانداوه کە نایانەوێت پشتگیری لە خولی سێیەمی بکەن".
|