حكومه‌تی عێراق ده‌وامی فه‌رمانگه‌كان كه‌مده‌كاته‌وه
3 کاتژمێر پێش ئێستا
67 جار خوێنراوەتەوە
ئەمینداریەتی گشتی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق ڕێنمایی کەمکردنەوەی كاتژمێرێك دەوامی فەرمی لە مانگی ڕەمەزانی پیرۆزدا ده‌رده‌كات.
ئەمینداریەتی گشتی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق ڕێنماییەکی دەرکرد بۆ کەمکردنەوەی دەوامی فەرمی بۆ ماوه‌ی یەک کاتژمێر لە سەرجەم وەزارەتەکان و فه‌رمانگه‌كاندا له مانگی ەمەزانی پیرۆزدا.
ئاماژه‌ی بهوهشكردوه، به‌گوێره‌ی ڕێنماییەکان دەسەڵات ده‌درێته لایەنە پەیوەندیدارەکان بۆ دیاریکردنى دەستپێکردن یان کۆتایی دەوامى فەرمی، به‌ڵام له‌مانگی ره‌مه‌زاندا كاتژمێرێك ده‌وام كه‌مده‌كرێته‌وه.
ئەو ڕێنماییە لەسەر بنەمای بڕگەی (4)ی بڕیارنامەی ژمارە 128ی ساڵی 2025ی ئەنجومەنی وەزیران دامەزراوە، کە ڕاسپاردەکانی ئەو لیژنەیە لەخۆدەگرێت، کە ئەرکی پێشکەشکردنی ڕاسپاردەیەکی یاسایی دروستی پێدراوە سەبارەت بە پەسەندکردنی کاتی دەوامی فەرمی لە دامودەزگاکانی حکومەتدا.
|