كەمئەندامانی کوردستان بێ نەوتن و داوای هاوكاری دەكەن
2 کاتژمێر پێش ئێستا
25 جار خوێنراوەتەوە
سكرتێری یەكێتیی كەمئەندامانی كوردستان رایدەگەیەنێت: حكومەتی هەرێم هیچ هاوكارییەكی كەمئەندامان ناكات و لەم وەرزی سەرمایەدا كەمئەندامان بێ نەوتن و داوادەكەین ئاوڕی جددیان لێبدرێتەوە.
سامان حسێن، سكرتێری یەكێتیی كەمئەندامانی كوردستان، لەكۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند: ماڵی كەمئەندامان وەك شەقامەكان ساردن و حكومەت هیچ هاوكارییەكیان ناكات و نەیتوانیوە لەساڵێكدا 10 لیتر نەوت دابەشبكات.
راشیگەیاند: حكومەتی هەرێم وەك خۆی هاوكاری كەمئەندامان ناكات ئامادەش نییە داوا لەدەوڵەمەند و سەرمایەداران بكات هاوكاری چینی كەمئەندامان بكەن، بۆیە ئەمڕۆ هاتووینەتە بەردەم پارێزگای سلێمانی و داوادەكەین ئاوڕ لە كەمئەندامان بدرێتەوە و بەدەم پێداویستی و داواكارییەكانیانەوە بێن.
وتیشی: ئێمە گێرەشێوێن و دوژمنی ئەم وڵاتە نین، تەنها داوای دادپەروەری و نەهێشتنی جیاكاریی دەكەین.
|