"دابه‌شكردنی هاوكارییه‌كان له‌چه‌مچه‌ماڵ به‌شه‌فافی به‌ڕ‌ێوه‌چوو"
2 کاتژمێر پێش ئێستا
12 جار خوێنراوەتەوە
فراكسیۆنی یه‌كێتی له‌په‌رله‌مانی كوردستان رایده‌گه‌یه‌نێت: وه‌ك چاودێرانی پرۆسه‌ی دابه‌شكردنی هاوكارییه‌كانی چه‌مچه‌ماڵ دڵخۆشین به‌وه‌ی پرۆسه‌كه زۆر به‌باشی به‌ڕ‌ێوه‌چوو، هه‌روه‌ها سوپاسی قوباد تاڵه‌بانی ده‌كه‌ین كه كۆمسیۆنێكی دروستكرد بۆ هاوكاریكردنی زیانلێكه‌وتوانی چه‌مچه‌ماڵ.
هه‌ڵمه‌ت هۆشیار به‌ناوی فراكسیۆنی یه‌كێتییه‌وه له‌په‌رله‌مانی كوردستان سه‌باره‌ت به لافاوه‌كه‌ی چه‌ند رۆژی رابردووی چه‌مچه‌ماڵ له‌كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند: رۆژی 9ی ئه‌م مانگه كاره‌ساتێكی سروشتی نه‌خوازراو به‌هۆی بارانی به‌خوڕ‌ه‌وه روییدا و بووه هۆی دروستبوونی لافاو له‌چه‌مچه‌ماڵ و چه‌ند ناوچه‌یه‌كی دیكه، لێره‌وه پرسه و سه‌ره‌خۆشی خۆمان ئاڕ‌استه‌ی كه‌سوكاری قوربانیان ده‌كه‌ین و هیوای زوو چاكبوونه‌وه‌ش بۆ برینداره‌كان ده‌خوازین، هه‌روه‌ها به پێویستی ده‌زانین سوپاسی سه‌رجه‌م ئه‌و میدیایانه بكه‌ین كه به‌رپرسانه مامه‌ڵه‌یان كرد.
په‌رله‌مانتاره‌كه‌ی یه‌كێتی راشیگه‌یاند: رۆژێك دوای رووداوه‌كه قوباد تاڵه‌بانی جێگری سه‌رۆكوه‌زیرانی هه‌رێم سه‌ردانی چه‌مچه‌ماڵی كرد و له‌سه‌ر خه‌ت بوو له‌گه‌ڵیان و كۆمسیۆنێكی به ناوی كۆمسیۆنی فریاگوزاری و بوژاندنه‌وه‌ی چه‌مچه‌ماڵ دروستكرد و عه‌تا محه‌مه‌د وه‌ك سه‌رپه‌رشتیاری كۆمسیۆنه‌كه دانرا، دواتر كه‌مپینێك بۆ كۆكردنه‌وه‌ی هاوكاری راگه‌یه‌ندراو خۆشبه‌ختانه به ماوه‌یه‌كی كه‌م هاوكارییه‌كی زۆر كۆكرایه‌وه، كه گرنگه لێره‌دا سوپاسی ئیداره‌ی گشتی و سه‌رجه‌م حزب و لایه‌نی سیاسی و رێكخراو و گروپی كۆمپانیاكان و سه‌رمایه‌داران و كه‌سایه‌تییه‌كان بكه‌ین كه هاوكارییه‌كی زۆریان پێشكه‌شكرد و سه‌لماندیان كه هێشتا ته‌بایی و پێكه‌وه ژیان له‌ئاستێكی باشدایه.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شدرا: سوپاسی پێشمه‌رگه و هیزه‌ئه‌منییه‌كان و مامۆستایان و هاووڵاتیانیش ده‌كه‌ین كه رۆڵی باشیان هه‌بوو له رزگاركردنی خوێندكاران و هاووڵاتیان، به‌ڵام به‌داخه‌وه كارمه‌ندێكی هێزه‌كانی ئاسایش له‌كاتی به‌جێگه‌یاندنی ئه‌ركه‌كه‌یدا شه‌هیدكراو گیانی پاكی سپارد، به‌ڵام ده‌ستبه‌جێ بكه‌رانی به‌سزا گه‌یه‌ندران و ده‌ستگیركران.
راشیگەیاند، ئێمه وه‌ك چاودێرانی پرۆسه‌ی دابه‌شكردنی هاوكارییه‌كه دڵخۆشین به‌وه‌ی پرۆسه‌كه زۆر به‌باشی به‌ڕ‌ێوه‌چوو، له‌ئێستاشدا ئه‌ركه‌كانمان وه‌ك قۆناغی فریاگوزاریی كۆتاییهاتووه، به‌ڵام بووژانه‌وه به‌رده‌وامه و هه‌فته‌ی داهاتووش قۆناغێكی دیكه‌ی دابه‌شكردنی هاوكارییه‌كان ده‌ستپێده‌كات.
له‌كۆتایشدا فراكسیۆنی یه‌كێتی له‌په‌رله‌مانی كوردستان هیوای خواست، له‌گه‌ڵ كاراكردنه‌وه‌ی په‌رله‌مانی كوردستان و پێكهێنانی كابینه‌ی نوێ‌دا یاسای بودجه بگه‌ڕ‌ێنرێته‌وه په‌رله‌مان، بۆ ئه‌وه‌ی له‌باردۆخێكی له‌وجۆره‌دا بتوانین وه‌ك په‌رله‌مان هاوكاری ناوچه زیانلێكه‌وتووه‌كان بكه‌ین نه‌ك كه‌مپین رابگه‌یه‌نین.
|