كارتی موبایل و ئینتەرنێت جارێكی دیكە گران دەبێتەوە
2 کاتژمێر پێش ئێستا
45 جار خوێنراوەتەوە
حكومەتی عێراق بڕیاریداوە بە گەڕاندنەوەی باجی موبایل و ئینتەرنێت بە ڕێژەی 20%، جگە لە چەند بڕیارێکی دیکە سەبارەت بە پێداچونەوە بە نرخی ڕەسم و کرێیەکان لە کەرتە جیاوازەکاندا. ئەمەش لەسەر بنەمای بڕیارەکانی ئەم دواییەی ئەنجومەنی وەزاری بۆ کاروباری ئابورییە بە مەبەستی کەمکردنەوەی خەرجییەکان و زیادکردنی داهاتی دەوڵەت بەهۆی قەیرانی دارایی و دابەزینی نرخی نەوت.
بەگوێرەی نوسراوێكی نهێنی حكومەت كە میدیا عێراقییەكان بڵاویانكردوەتەوە، بڕیارەکانی کۆبونەوەی هەفتەی ڕابردوی ئەنجومەنی وەزیران کە تێیدا کەمکردنەوە و ڕاگرتنی ناردنی بەرپرسان بۆ دەرەوە، پێداچونەوە بە کرێ و ڕەسمەکان لە کەرتە جیاوازەکاندا، و ڕاگرتنی دەرکردنی ئەو بڕیارانەی پاڵپشتی حکومییان تێدایە، لەخۆدەگرێت.
هەروەها پێداچونەوە بە پاداشتی کۆمپانیا قازانجدارەکان و لایەنەکانی تەمویلی خودی، لەگەڵ کارکردنەوەی بڕیاری ساڵی 2024ی ئەنجومەنی وەزیران بۆ زیادکردنی پشکی گەنجینەی دەوڵەت لە کۆمپانیا قازانجدارەکان لە 45% بۆ 75%. بەڵام ئەمیندارییەتی گشتیی ئەنجومەنی وەزیران ئەم وردەکارییانەی لە ماڵپەڕی فەرمی خۆی بڵاو نەکردۆتەوە.
بەگوێرەی میدیا عێراقییەكان، لەو ناو ئەو بڕیارە ڕانەگەیەندراوانەی حكومەتی عێراق، گەڕاندنەوەی باجی موبایل و ئینتەرنێت بە ڕێژەی 20% لەخۆدەگرێت.
|