ئەمریکا: بەبێ چەککردنی حەماس ئاشتی لە غەززە بەدەست نایەت

2   کاتژمێر پێش ئێستا  44 جار خوێنراوەتەوە

مارکۆ روبیۆ، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانیدا دوایین هەڵوێستی حکومەتی وڵاتەکەی لەبارەی چەند دۆسیەیەکی گەرمی جیهانی ئاشکرا کرد و رایگەیاند، داماڵینی چەکی حەماس مەرجی سەرەکییە بۆ هەر ئاشتییەک لە کەرتی غەززە؛ ئاماژەی بەوەش کرد، وڵاتەکەی گەشبینە بە ناردنی هێزێکی نێودەوڵەتی بۆ ناوچەکە.
 
مارکۆ روبیۆ لە واشنتن لەبارەی دۆخی غەززە هۆشداری دا و وتی: "ئەگەر حەماس لە داهاتوودا لە پێگەیەکدا بێت کە بتوانێ هەڕەشە لە ئیسرائیل بکات یان هێرشی بکاتەسەر، ئەوا ئاشتی بەدەستنایەت؛" ئاماژەی بەوەشکرد، هەر لەبەر ئەم هۆکارەیە پرسی "داماڵینی چەک" هێندە هەستیار و گرنگە.
 
سەبارەت بە داهاتووی ئاسایش لە کەرتی غەززە، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا گەشبینیی خۆی نیشاندا کە وڵاتان ئامادەن هێزەکانیان بۆ بەشداریکردن لە (هێزی جێگیرکردنی ئاشتی) رەوانە بکەن. روبیۆ جەختی لەوەشکردەوە: "زۆر دڵنیام کە کۆمەڵێک وڵاتمان هەیە لای هەموو لایەنەکان قبووڵکراون و ئامادەن بێنە پێشەوە و ببنە بەشێک لەو هێزی جێگیرکردنە."


   ئەمانەش بخوێنەرەوە