ئەمریکا دانی بە هەڵبژاردنی عێراقدا ناوە؟

2   کاتژمێر پێش ئێستا  51 جار خوێنراوەتەوە

نوێنەری دۆناڵد ترەمپ بۆ عێراق دەڵێت، ئەمریكا پاڵپشتی لە سەروەری عێراق دەكات و دەستوەردانی دەرەكی و گرووپە چەكدارەكان بەهەمووشێوەیەک سنووردار دەكات.

مارك ساڤایا، نێردەی دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی ئەمریكا بۆ عێراق لە راگەیەندراوێكدا پیرۆزبایی سەركەوتنی هەڵبژاردنەكانی پەرلەمانی عێراقی لەگەلی عێراق دەکات و بە هەنگاوێكی سەرەكی ناوی دەبات بۆ پتەوكردنی دیموكراسی و سەقامگیری عێراق.

ئاماژەی  بەوەشکردووە، گەلی عێراق دووبارە پابەندبوونی خۆی سەلماند بە ئازادی و سەروەری یاسا و بنیاتنانی دامەزراوەی دەوڵەتێكی بەهێز.

نوێنەرەکەی دۆناڵد ترەمپ ستایشی محەمەد شیاع سودانی و حكومەتەكەی كردووە بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردنەكان لە كاتی خۆیدا، رایگەیاندووە "ئەمەش بەڵگەیەكە کە عێراق لەسەر رێگای خۆشگوزەرانی و سەروەری هەنگاو دەنێت".

دەشڵێت، "ئەمریكا بەشێوەیەكی بەهێز بەردەوام دەبێت لە پابەندبوونی خۆی بە سەروەری عێراق و هەوڵەكانی چاكسازی و سنوورداركردنی دەستوەردانی دەرەكی و گرووپە چەكدارەكان".

مارک ساڤایا باسی لەوەشكردووە "چاوەڕوانین لەگەڵ حكومەتی داهاتووی عێراقدا كار بكەین بۆ قوڵكردنەوەی هاوپەیمانی ستراتیجی نێوان عێراق و ئەمریكا لە بوارەكانی ئاسایش و وزە و گەشەپێدان و بەشداریكردن لە بنیاتنانی پاشەڕۆژێكی سەقامگیر و ئاوەدان بۆ هەموو عێراقییەكان".

ئەم پەیامەی نوێنەرەکەی ترەمپ وەک دانێپێدانانی ئەمریکا بە هەڵبژاردنەکانی عێراق لێکدراوەتەوە لەکاتێکدا دەنگۆی ئەوەی هەبوو ئەگەر بێتولایەنە شیعەکانی نزیک لە ئێران زۆرترین دەنگ بهێن ئەوا ئەمریکا ئەنجامەکان رەت دەکاتەوە

 


   ئەمانەش بخوێنەرەوە