وەزارەتی دارایی: فەرمانبەرانی بانكەكان دەتوانن ڕاژەیان بگوازنەوە
4 کاتژمێر پێش ئێستا
49 جار خوێنراوەتەوە
وەزارەتی دارایی و ئابوری حكومەتی هەرێمی كوردستان، ئاگاداری فەرمانبەرانی بانكە بازرگانییەكان دەكاتەوە كە هەر فەرمانبەرێك ئارەزوی گواستنەوەی ڕاژەی دەكات بۆ "بانكی نیشتیمان"، دەتوانێت سڤی بنێرێت بە مەبەستی دانانی سەرۆک بەشەکان و یاریدەدەرەکان.
وەزارەتی دارایی و ئابوری، ئەمڕۆ دوشەممە لە ڕاگەیەندراوێكدا بڵاویكردەوە، بانکی نیشتیمان، بانکێکی حکومی سەر بە وەزارەتی دارایی و ئابوری حکومەتی هەرێمی کوردستانە و لەلایەن بانکی ناوەندی عێراقەوە مۆڵەتی پێدراوە.
ئاماژەی بەوەشكرد، هەر فەرمانبەرێک لە بانکە بازرگانیەکانی سەر بە وەزارەتی دارایی و ئابوریی ئارەزو دەکات راژەکەی بگوازێتەوە سەر بانکی نیشتیمان، دەتوانێت سڤی بنێرێت بەمەبەستی دانانی سەرۆک بەشەکان و یاریدەدەرەکان.
بەگوێرەی ڕاگەیەندراوەكەی وەزارەتی دارایی و ئابوری هەرێمی كوردستان، ئەو فەرمانبەرانەی دەیانەوێت ڕاژەكەیان بگوازنەوە دەتوانن لەڕێگای ئەم لینکەی خوارەوە فۆرمی دیاریکراو پڕبكەنەوە، دواتر چاوپێکەوتن ئەنجام دەدرێت.
|