تەنها 65 ڕۆژ بۆ کۆتایی ئەمساڵ ماوەو پێنج مووچە ماوە بدرێت

4   کاتژمێر پێش ئێستا  42 جار خوێنراوەتەوە

ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق سبەی بڕیار لەبارەی ناردنی مووچەی مانگی هەشتی کوردستان دەدات و بڕیاریشە هەر سبەی هەرێمی کوردستان 120 ملیار داهاتی ناوخۆ بۆ بەغدا بنێرێت.

تەنها 65 ڕۆژ بۆ کۆتایی ساڵی 2025 ماوەو هێشتا مووچەخۆرانی کوردستان مووچەی مانگی هەشتیان وەرنەگرتووەو سەرەڕای چەندین ڕێککەوتن و دەستپێکردنەوەی هەناردەی نەوتی هەرێم، بەغدا ئامادە نیە پارەی مووچەخۆرانی کوردستان رەوانە بکات.

سەرچاوەیەکی باڵای سیاسیی ئاگادار بە ٧ڕۆژ ڕاگەیاند  لە دوێنێوە تیمێکی تەکنیکی وەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێمی کوردستان لە بەغدان و لەگەڵ وەزارەتی دارایی عێراق کۆدەبنەوە و ئەمڕۆ ئێوارەش کۆبوونەوەیان لەگەڵ تەیفی سامی دەبێت. ناوەرۆکی کۆبوونەوەکە پەیوەستە بە میزان موراجەعە، و پرسی داهاتی ناوخۆ و کێشەی 600 مووچەخۆر کە بە درەنگەوە (UPN)ـیان کردبوو، هێشتا مووچەیان بۆ نەبەستراوە.

سەرچاوەکەی ٧ڕۆژ دەشڵێت: نووسراو بۆ ناردنی 120 ملیارەکە دەکەین و سبەی دەنێردرێت، جەختی لەوەشکردەوە چاوەڕێ دەکرێت سبەی لە کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق بڕیار لەبارەی ناردنی مووچەی مانگی هەشت بدرێت و هیچ بیانوویەک بۆ نەناردنی نەماوە.

هاوکات عه‌لی حه‌مه‌ساڵح، ئه‌ندامی په‌رله‌مانی كوردستان، بە ٧ڕۆژی ڕاگه‌یاند، "پارتی و یه‌كێتی ده‌یانه‌وێت له‌ ئه‌مساڵدا ته‌نها سێ جار 120 ملیار دینار ڕه‌وانه‌ی به‌غدا بكه‌ن، به‌وه‌ش موچه‌ی دوو مانگی ئه‌مساڵی موچه‌خۆران ده‌خورێت".

دواخستن و نەناردنی مووچەی هەرێمی کردستان  لەکاتیکدایە وەزارەتی دارایی حکومەتی عێراق ڕایگەیاند، ئەمڕۆ دەستیاان کردووە بەڕێکارەکانی دابەشکردنی موچەی فەرمانبەران و خانەنشینان و هێزە ئەمنییەکان بۆ مانگی دە.


   ئەمانەش بخوێنەرەوە