ئەنجامی زانکۆلاین راگەیێندرا

4   کاتژمێر پێش ئێستا  166 جار خوێنراوەتەوە

وەزارەتی خوێندنی باڵا ئەنجامی زانکۆلاینی بۆ دەرچووانی پۆلی 12ـی ئامادەیی راگەیاند. 
 
دەرچووانی پۆلی 12 دەتوانن لەم بەستەرەی خوارەوە ئەنجامەکانیان وەربگرنەوە و بزانن ناویان لە کام زانکۆ و پەیمانگە گەڕاوەتەوە.  
 
ئەنجامەکەت وەربگرەوە  

ئارام محەممەد، وەزیری خوێندنی باڵا لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند: 100٪ـی دەرچووان وەردەگرین. ئەوەش 15 هەزار کورسیی زیاد لە توانای خۆمانە . 
 
دەشڵێت، نمرەی وەرگیراو بەگشتی دابەزیون، بەتایبەتی لە بەشە پزیشکییەکان، واتە بە نمرەیەکی کەمتر لە ساڵانی پێشوو خوێندکاران لە بەشەکان وەرگیراون. 
 
وەزارەتی خوێندنی باڵا دەڵێت، ئەم ساڵ 57,980 قوتابی پۆلی 12یان تەواو کردووە. 54,278 دەرچووی ئەم ساڵ و پار داواکارییان پێشکێشی زانکۆلاین کردووە. 
 
ئاماژەی بەوەشکرد، 97٪ـی ئەوانەی داواکارییان پێشکەش کردووە، وەرگیراون، ئەو 3٪یەی وەرنەگیراون، داواکارییان پێشکێش کردوووە بەڵام کۆنمرەیان بەشی ئەو بەشەی نەکردووە کە داواکارییان بۆ پێشکێش کردووە. 


   ئەمانەش بخوێنەرەوە