رێککەوتنی "ئاشتیی غەززە" واژۆکرا
2 کاتژمێر پێش ئێستا
232 جار خوێنراوەتەوە
رێککەوتنی "ئاشتیی غەززە" لە شاری شەرم شێخی میسر بە ئامادەبوونی دەیان سەرۆکی وڵاتانی جیهان واژۆکرا.
دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا، رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆککۆماری تورکیا، عەبدولفەتاح سی سی، سەرۆکی میسر، شێخ تەمیم بن حەمەد، میری قەتەر رێککەوتنەکەیان واژۆ کرد.
رەشووسی رێککەوتنەکە لەنێو فایلێکی سەوزدا ئامادەکرابوو، دۆناڵد ترەمپ لە کاتی واژۆکردنی رێککەوتنەکە گوتی، "سێ هەزار ساڵی خایاند تاوەکو گەیشتینە ئەم خاڵە، باوەڕ دەکەن؟."
دوای دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی میسر، تورکیا و میری قەتەریش واژۆیان کرد.
سەرۆکی ئەمریکا دوای واژۆکردنی رێککەوتنەکە رایگەیاند، "ئێستا هەمووان دڵخۆشن." ترەمپ گوتی، هەمووان باسی هەڵگیرسانی جەنگی سێیەمی جیهانییان دەکرد، بەڵام "ئەمە روونادات."
|