ئامارێکی نوێی نەخۆش و نەشتەرگەری لە نەخۆشخانەکانی سلێمانی ڕاگەیاندرا
4 کاتژمێر پێش ئێستا
31 جار خوێنراوەتەوە
بەڕێوەبەرایەتى تەندرووستی سلێمانی، بڵاوی کردووەتەوە مانگی ڕابردوو ٤٢٩ بووژانەوەی دڵ لە نەخۆشخانەی پسپۆڕییەکانی دڵ كراوە و زیاتر لە ١٠٠٠ نەخۆشی دڵیش داخڵ كراون بە مەبەستی وەرگرتنی چارەسەر.
بەڕێوەبەرایەتی تەندرووستی سلێمانی ئامارێکی نوێی سەبارەت بە چالاکییە تەندرووستییەکانى سنووری پارێزگای سلێمانی بڵاوکردووەتەوە.
بەپێی ئاماری بەڕێوبەرایەتییەکەیان لە مانگی ڕابردوودا، لە نەخۆشخانەی دڵ لە شاری سلێمانی هەزار و ٥٤٦ نەخۆش سەردانیان كردوون و هەزار و ٨٣ نەخۆش داخڵ كراون بە مەبەستی وەرگرتنی چارەسەر.
هەر بەپێی ئامارەکە، لەو ماوەیەدا لە نەخۆشخانەی پسپۆرییەكانی دڵ، ٤٢٩ بووژانەوەی دڵ و ٤٧ نەشتەرگەری دڵ و ٣٢٥ نەشتەرگەری قەستەرە و ١٥٣ دانانی باڵۆن ئەنجام دراون.
ئاماژە بەوەشکراوە، کە لەو نەخۆشخانانەی تایبەتن بە پسپۆڕییەكانی دڵ، ٢٦٥ پشكنینی سیتی سكان و ٣٧٨ ئیكۆ و ٣٠١ هێڵكاری دڵ ئەنجام دراون، تەنها لە ماوەی ئەو مانگەدا؛ لە نەخۆشخانەکانی دڵ ١٤٨ چارەسەری سروشتی و ٢٣٦ تیشك گیراون و سێ هەزار و ١٥٥ پشكنینی تاقیگەیی ئەنجام دراون.
|