تەواوی داتاکانی کارتی نیشتمانیی عێراق و هەرێم بردراون

5   کاتژمێر پێش ئێستا  23 جار خوێنراوەتەوە

تەواوی داتاکانی کارتی نیشتمانیی عێراق، بە دانیشتووانی هەرێمی کوردستانیشەوە لەلایەن گرووپێکی دەرەکییەوە بردراون و لای ئەوانە.

هیوا ئەفەندی، سەرۆکی فەرمانگەی تەکنەلۆجیای زانیاری لەوباریەوە رایگەیاند: لە دوو ساڵی رابردوودا، تەواوی داتاو زانیارییەکانی کارتی نیشتمانیی عێراق، بە دانیشتووانی هەرێمی کوردستانیشەوە لەلایەن گرووپێکی دەرەکییەوە هاک کراون و  بردراون.

سەرۆکی فەرمانگەی تەکنەلۆجیای زانیاری ئاماژەی بەوەشکرد دوور نییە لە ئاییندەیەکی نزیکدا ئەو داتایانە لە دژی حکومەتی عێراق یان هەرێمی کوردستان بەکاربهێندرێن.

هیوا ئەفەندی راشیگەیاند پاراستنی داتاکان لە دەسەڵاتی هەرێمی کوردستاندا نییە چونکە سیستمەکە لەلایەن وەزارەتی ناوخۆی عێراقەوە سەرپەرشتی دەکرێت و تەواوی دەسەڵاتی پاراستنی ئەو داتایانە لە ئەستۆی حکومەتی عێراقە.

بە پێی زانیارییەکانی ٧ڕۆژ کەلەسەرچاوەیەکی باڵاوە دەستی کەوتووە بردنی زانیاری و ئەو داتایانەی کارتی نیشتمانی عێراق و هەرێمی کوردستان ماوەیەکی زۆر دەبێت ڕوویداوەو کارەکە تازە نیە، بەڵام لەم ڕۆژانەدا کەوتۆتە ناو میدیا و بڵاوبۆتەوە.

بردنی داتاکان ڕەنگە مەترسی گەورە لە سەر حکومەتی عیراق دروست بکات بەتایبەت دەتوانرێت ئەو داتایانە لە زۆر بواردا بەکاربهێندرێتەوەو زیان لە پلان و کارەکانی حکومەت بدات.

هاوکات بەشیک لەچاودیرانی سیاسیی ئاماژە بەوەدەکەن مەترسی ئەوەش لەسەر بردنی داتاکان هەیە کە بتواندرێت لە ڕووی هەڵبژاردنەکانەوە ساختەکاری فراوانی پێ ئەنجام بدرێت بەتایبەت کە پرۆسەی دەنگدان ئەلیکترۆنیەو ئامیرەکانی دەنگدان کارتی نیشتمانی دەخوێننەوە.

 


   ئەمانەش بخوێنەرەوە