وەزارەتی ناوخۆی هەرێم: مافی هەموو لایەک پارێزراو دەبێت
5 کاتژمێر پێش ئێستا
161 جار خوێنراوەتەوە
شەوی رابردوو لە خۆپێشاندانی ناحیەی وەرتێ گرژی دروست بوو، کەسێک کوژرا. وەزارەتی ناوخۆی هەرێمی کوردستان دەڵێت: لێکۆڵینەوە دەستیپێکردووە و کەسوکارەکەی دڵنیا دەکەینەوە مافی هەموو لایەک پارێزراو دەبێت."
روونکردنەوەیەک لە وەزارەتی ناوخۆ
شەوی یەک شەممە رێکەوتی ١٣ی تەموزی ٢٠٢٥، بەهۆی گردبوونەوە و خۆپیشاندانی بەشێک لە هاووڵاتییان لە سنوری ناحیەی وەرتی/ ئیدارەی سۆران، لە ئەنجامی گرژیدا هاووڵاتییەک بەناوی حسن رەحمان بۆتە قوربانی.
دەستبەجێ لایەنە پەیوەنددارەکان راسپێردراون بۆ لێکۆڵینەوەکردن و گرتنەبەری رێکاری یاسایی.
هاووڵاتیان و کەسوکاری قوربانییەکە دڵنیا دەکەینەوە کە مافی هەموو لایەک پارێزراو دەبێت و لە دادگا رێکاری یاسایی جێبەجێ دەکرێت.
|