عەلی خامنەیی هۆشدارییەکی توند دەداتە ئەمریکا
5 کاتژمێر پێش ئێستا
195 جار خوێنراوەتەوە
عه‌لی خامنەیی، ڕێبەری باڵای كۆماری ئیسلامی ئێران ڕایگه‌یاند، ئێران توانای گەیشتنی بە ناوەندە گرنگەکانی ئەمریکا لە ناوچەکەدا هەیە و بەئامانجگرتنی بنکەی ئاسمانی ئەلعودەیدی ئەمریکا دەکرێت دوبارە ببێتەوە.
عه‌لی خامنەیی له په‌یامێكدا له‌باره‌ی توانا سه‌ربازییه‌كانی وڵاته‌كه‌ی، ڕایگه‌یاند، ئێران توانای گەیشتن بە ناوەندە گرنگەکانی ئەمریکا لە ناوچەکەدا هەیە، ئه‌گه‌ر ئه‌مریكا هه‌نگاوێكی هه‌ڵه بنێت باجەکەی دەدات.
ئاماژەی بەوەشکرد، "به ئامانجکردنی بنکەی ئاسمانی ئەلعودەید ڕوداوێکی بچوک نییە، بەڵکو ڕوداوێکی گەورەیە کە له داهاتودا دەکرێت دوبارە ببێتەوە".
دوای ئه‌وه‌ی 22ی حوزه‌یرانی ئه‌مساڵ، ئه‌مساڵ دامه‌زراوه ئه‌تۆمییه‌كانی ئێرانی بۆردومانكرد، ڕۆژێك دواتر سوپای پاسدارانی ئێران به 14 موشه‌ك هێرشیكرده بنكه‌ی ئاسمانی ئەلعودەیدی ئه‌مریكا له قه‌ته‌ر.
ڕۆژنامەی نیویۆرک تایمز ئه‌وكات باسی له‌وه‌كردبوو، كه ئێران له هێرشەکانی سەر بنکەی ئاسمانی ئەمریکا لە قەتەر لەگەڵ بەرپرسانی قەتەر هەماهەنگی کردوە و پێشوەختە ئاگاداری كردوه‌ته‌وه بۆ کەمکردنەوەی زیانی گیانی، ئه‌وه‌ش بە وتەی سێ بەرپرسی ئێرانی ئاگادار لەو پلانانە.
به‌وته‌ی سێی به‌رپرسی ئێرانی بۆ ڕۆژنامەكه، "ئێران پێویستی بە وەڵامدانەوەی ڕەمزی ئەمریکا بو، بەڵام لە هەمان کاتدا بە شێوەیەک جێبەجێی بکات کە ڕێگە بە هەمو لایەنەکان بدات ڕێگەی دەربازبونیان هەبێت".
ئه‌و به‌رپرسانه هه‌نگاوه‌كه‌ی ئه‌مریكایان به ستراتیژێکی هاوشێوەی ئەو ستراتیژەیەی ئێران لە ساڵی 2020 پەیڕەوی کرد، ناوبردوه، کاتێک عێراقی ئاگادارکردەوە پێش ئەوەی موشەکی بالیستی بكاته سه‌ر بنکەیەکی ئەمریکا لە عێراق دوای تیرۆرکردنی قاسم سولەیمانی، فەرماندەی سوپای قودسی ئێرانی.
|