بافڵ تاڵەبانی و مەسرور بارزانی لەبارەی مووچەوە قسەیان کردووە

11   کاتژمێر پێش ئێستا  495 جار خوێنراوەتەوە

میدیای پارتی بڵاویکردەوە مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان و بافڵ تاڵەبانی سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانی لەبارەی کێشەکانی هەرێم و بەغداو مووچەی فەرمانبەرانی کوردستان بە تەلەفۆن قسەیان کردووە.

ئاماژەی بەوەشکردووە لە پەیوەندییەکەیاندا کە زیاتر لە 40 خولەکی خایاندووە بافڵ تاڵەبانی باسی لەوەکردووە ئەوەی بەغدا دەیکات فشارەە زوڵمە لە حکومەتی هەرێمی کوردستان هەر بۆیە داوای لە مەسرور بارزانی کردووە کەمێک نەرمی بنوێنن بۆ ئەوەی کێشەکان چارەسەر بکرێن.

بافڵ تالەبانی راشیگەیاندووە دوای چەند مانگێکی دیکە هەڵبژاردن دەکرێت و حکومەتێکی نوێ لە عیراق دروست دەکرێت بۆیە پێویستە ئەم ماوەیە بە هەرجۆرێک بێت کێشەکان بەرەوە چارەسەر بەرین.

میدیای پارتی ئاماژە ی بەوەشکردووە پەیوەندییە تەلەفۆنییەکە دوای کۆبوونەوەی مەکتەبی سیاسیی یەکێتیی بووەو بافڵ تاڵەبانی پشتیوانی یەکێتیی بۆ حکومەتی هەرێم و قەورەی کوردستان دووپات کردۆتەوە

 


   ئەمانەش بخوێنەرەوە