کۆبوونەوەی سەرۆکایەتییەکانی عێراق بەبێ باسکردنی مووچە کۆتایی هات
5 کاتژمێر پێش ئێستا
372 جار خوێنراوەتەوە
کۆبوونەوەی سەرۆکایەتییەکانی عێراق بەبێ باسکردنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم کۆتایی هات تەنها گرنگیی بە بەڕێوەچۆنی هەڵبژاردنەکان و پێشهاتەکانی ناوچەکە داوە
♦️ دەقی ڕاگەیەندراوەکە
هەرسێ سەرۆکایەتییەکە لە کۆشکی بەغداد کۆبوونەوەیەک ئەنجام دەدەت
هەرسێ سەرۆکایەتییەکە ئەمڕۆ سێشەممە، لە کۆشکی بەغدا کۆبوونەوەیەکیان ئەنجامدا، بە ئامادەبوونی سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران بەڕێز محەمەد شەیاع سودانی و سەرۆک کۆمار بەڕێز عەبدوللەتیف جەمال ڕەشید و سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران بەڕێز مەحمود مەشهەدانی.
لە کۆبوونەوەکەدا باس لە پێشهاتەکانی ناوچەکە و پێویستی پاراستنی ئەو ڕێڕەوە کرا، کە حکومەت بۆ پاراستنی عێراق لە مەترسییەکان و پاراستنی ئاسایشی وڵات گرتوویەتێبەر.
هەروەها سەرۆکە بەڕێزەکان باسیان لە ئامادەکارییەکان بۆ هەڵبژاردنەکانی پەرلەمان کرد و پاڵپشتی ئەو هەنگاوانەیان کرد، کە کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردنێکی ئازاد و دادپەروەرانە لە وادەی دیاریکراوی خۆیدا لە 11ی تشرینی دووەمی 2025 ئەنجامی دەدات.
لە بەشێکی تری کۆبوونەوەکەدا سەرۆکە بەڕێزەکان باسیان لە ڕێککەوتننامەی ڕێکخستنی کەشتیوانی لە خور عەبدوڵڵا کرد، کە لەلایەن ئەنجومەنی نوێنەرانی بەڕێزەوە بەپێی یاسای (42)ی ساڵی 2012 پەسەندکرا و دادگای باڵای فیدراڵی بڕیاریدا کە نیسابی فەرمی بۆ یاسادانانەکەی لە ڕووی پێکهاتەوە نادەستوورییە، بەپێی بڕیارەکەی لە داوای ژمارە (105/ و یەکگرتووەکەی 194/ فیدراڵی/ 2023).
♦️و ڕێککەوتن لەسەر ئەمانەی خوارەوە کرا:
1- پێویستە ئەنجومەنی نوێنەران ڕێوشوێنی یاسایی پێویست یەکلا بکاتەوە، و بەگوێرەی بڕیاری دادگای فیدراڵی کە پێویستی بە دووبارە دەرکردنەوەی یاسایی پەسەندکردنی ڕێککەوتنەکەیە بە شێوەیەکی دروست.
2- هەر یەک لە سەرۆکایەتی کۆمار و سەرۆکایەتی ئەنجومەنی وەزیران ئەو داواکارییەی کە پێشکەشی دادگای فیدراڵیان کردووە بیکشێننەوە، بەو پێیەی دوای بەڕێوەچوونی لە ڕێڕەوەی یاسادانان پێویست ناکات.
3. دووپاتکردنەوەی پابەندبوونی عێراق بە ڕێککەوتنە نێودەوڵەتییەکان و میساقەکانی نەتەوەییەکان و بڕیارنامەکانی ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی سەر بە نەتەوە یەکگرتووەکان.
سەرۆکە بەڕێزەکان جەختیان کردەوە لە سەر پێویستی مامەڵەکردن لەگەڵ پرسە نێودەوڵەتییەکان بە وریاییەوە و دوورکەوتنەوە لە قۆستنەوەیان بۆ مزایەدەکردنی سیاسی و میدیایی و زیادکردنی داواکاری، چونکە ئەمە زیان بە مافەکانی عێراق و ناوبانگی دەرەکی و بەرژەوەندییەکانی دەگەیەنێت.
نوسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران
8ی تەمموزی 2025
|