چالاكوانانی چوارقوڕنە داوای یاساییان لەسەر چەند كۆمپانیایەك تۆماركرد
6 کاتژمێر پێش ئێستا
20 جار خوێنراوەتەوە
ئەمڕۆ کۆمەڵێک چالاکوانی سنووری شارەدێی چوارقوڕنە دژی داگیرکردنی زەوییەكانیان و بە هەدەر دانی سامانی گشتی سکاڵای یاساییان لەسەر چەند كۆمپانیایەكی سنوورەكەیان تۆمار کرد، وەك خۆشیان دەڵێن، ئەو كۆمپانیانە سەدان دۆنم زەوی سنوورەكەیان داگیركردووە.
ئەمڕۆ کۆمەڵێک چالاکوانی سنووری شارەدێی چوارقوڕنە دژی داگیرکردنی زەوییەكانیان و بە هەدەر دانی سامانی گشتی سکاڵای یاساییان لەسەر چەند كۆمپانیایەكی سنوورەكەیان تۆمار کرد و لە كۆنگرەیەكی ڕۆژنامەنووسیدا بەمجۆرە زانیاریان خستەڕوو.
لە كۆنگرەكەدا سەردار محەمەد مامۆستا و چالاکوان وتی: ئێمە وەک دانیشتووانی چوارقوڕنە لە داواکاری گشتی ڕانیە بەهۆی بە هەدەردانی مافی گشتی و داگیرکاری زەوی و زار لە چوارقوڕنە داوای یاساییمان لەسەر چەند كۆمپانیایەك تۆماركرد.
وتیشی: پێشتر زۆر هەوڵمانداوە لە ڕێگای دیکەوە فشار درووست بکەین بە مەبەستی داگیركارییەكان لەسەر زەوییەكانمان، بەڵام بێ ئەنجام بوون.
دەشڵێت: ئەو كۆمپانیانە سەدان دۆنمیان زەوی داگیرکردووە، ئەوە لە کاتێکدایە فەرمانبەران چاوەڕێی وەرگرتنی زەوین.
باسی لەوەشكرد: شارۆچکەی چوارقوڕنە یەکێک بووە لەو شوێنانەی زۆرترین زەوی نیشتەجێبوونی هەبووە، کە نزیکەی حەوت بۆ هەشت هەزار زەوی هەبووە، بەڵام ئێستا ٣٠٠ بۆ ٦٠٠ زەوی ماوە.
|