ئاسیاسێڵ دابەشکردنی قازانجی نەختینەیی بە ڕێژەی 150٪ پەسەندکرد

6   کاتژمێر پێش ئێستا  406 جار خوێنراوەتەوە

ئاسیاسێڵ لە کۆبونەوەی ساڵانەی دەستەی گشتیدا دابەشکردنی قازانجی نەختینەیی بە ڕێژەی 150٪ پەسەندکرد

دەقی ڕاگەیەندراوی ئاسیا سێڵ:

سلێمانی، عێراق – 24ـی ئایاری 5202 دەستەی گشتی کۆمپانیای ئاسیاسێڵ، پێشەنگ لە بواری پەیوەندییەکان لە عێراقدا لە رۆژی 24ـی ئایاری 5202 لە سلێمانی کۆبونەوەی خۆی بە سەرۆکایەتی بەڕێز فاروق مستەفا ڕەسوڵ، سەرۆکی ئەنجومەنی بەڕێوەبردن ئەنجامدا. خاوەن پشکەکان بە کۆی دەنگ ڕەزامەندی خۆیان لەسەر سەرجەم بەندەکانی کارنامەی کۆبوونەوەکە ڕاگەیاند.

ئەو بڕیارە سەرەکییانەی کە لە میانی کۆبونەوەکەدا دران، بریتی بوون لە: پەسەندکردنی ڕاپۆرتی ئەنجومەنی بەڕێوەبردن و ڕاپۆرتی وردبینی دارایی و تۆمارە داراییەکانی کۆمپانیا بۆ ساڵی دارایی 2024، هەروەها ڕاسپاردنی وردبینێکی دەرەکی دارایی بۆ پێداچوونەوە و وردبینیکردنی ژمێرەکانی کۆمپانیا بۆ ساڵی 2025. هەروەها دەستەی گشتی دابەشکردنی قازانجی نەختینەیی بە ڕێژەی 150٪ ـی لە سەرمایەکە پەسەندکرد، بە بڕی 1.5 دینار بۆ هەر پشکێك کە دەدرێت بە سەرجەم خاوەن پشکەکانی کۆمپانیا کە لە لیستی خاوەن پشکەکاندا تۆمارکراون لە رۆژی بەستنی کۆبونەوەی دەستەی گشتیدا ، بە پێی ماددەی "4"ـی بڕیاری ژمارە "25" ـی ساڵی 2024 کە لە لایەن دەستەی کاغەزە داراییەکانی عێراق "هیئة الأوراق المالیة العراقیة"ــەوە دەرچووە.

ئەم دابەشکردنەی ئەمساڵ بێ وێنەیە بەراورد بە ساڵانی پێشوو، ئەمەش ڕەنگدانەوەی ئەدای دارایی کۆمپانیایە لە ساڵی 2024 ـدا، سەرباری باڵانسی نەختینەیی بەردەست و سەرمایەی زیادەی کەڵەکەبووی کۆمپانیا، کە بووەتە هۆی ئەوەی دابەشکردنی قازانجی ئەمساڵ بێ وێنە بێت. 

بەرێز فاروق مستەفا ڕەسوڵ سوپاسی خاوەن پشکەکانی کرد بۆ پشتگیریکردنی هەمیشەیی و پابەندبوونیان بە گەشتی گەشەکردنی کۆمپانیا. هەروەها بەڕێز فاروق دووپاتیکردەوە و ڕایگەیاند: "ئاسیاسێڵ بەردەوامە لە چەسپاندنی شوێندەستی ڕوونی خۆی لە کەرتی پەیوەندییەکانی عێراقدا، و پابەندبوونی بەهێزی خۆی نیشانداوە بۆ ڕابەرایەتیکردنی وەرچەرخانی دیجیتاڵی و داهێنانی چارەسەری پێشکەوتوو لە بواری پەیوەندییەکاندا". 

ئاسیاسێڵ هەوڵدەدات بەردەوام بێت لە سەرکەوتنەکانی، لە هەمان کاتدا پارێزگاری بکات لە پابەندبوونی بە گەشەپێدان و داهێنان و باڵادەستی لە پێشکەشکردنی خزمەتگوزارییەکانی، سەرباری ڕۆڵی کاریگەری لە برەودان بە ئابووری عێراق و بەردەوامی لە پابەندبوون بە ڕێساکانی حوکمڕانی باش و بەرپرسیارێتییەکەی بەرامبەر بە ژینگە و کۆمەڵگای عێراقی.


دەربارەی کۆمپانیای ئاسیاسێڵ:
ئاسیاسێڵ "کۆماندەکاتەوە"، دابینکاری سەرەکی خزمەتگوزاریى پەیوەندییەکانی مۆبایل و خزمەتگوزارییە دیجیتاڵییەکانە لە عێراق و ژماره‌ى به‌شدرابووانی نزیکەی 20 مليۆنە. ئاسياسێڵ وەکو یەکەمین کۆمپانیاى خزمەتگوزاریى مۆبایل ناسێنراوە لە عێراق و یەکەمین کۆمپانیاشە تۆڕەکەی هەموو بەشەکانی عێراق دابپۆشێت. ئاسیاسێڵ خزمەتگوزارییەکانی +4G بە کواڵیتییەکی بەرز لە سەرجەم پارێزگاکانی عێراق دابیندەکات و تۆڕەکەشى زیاتر 06.99٪ ـى دانيشتوانى عێراق ده‌گرێته‌وه‌، ئه‌مه‌ش وا ده‌كات كه‌ تۆڕه‌كه‌ى ببێته‌ بەربڵاوترین تۆڕى مۆبايل بە فراوانترین ڕووماڵەوە لە نێو کۆمپانیاکانی تری پەیوەندی لە عێراق. ئاسیاسێڵ شانازی بەوەوە دەکات کە لە کانونی دووەمی 2015 ــەوە باشترین دابینکاری خزمەتگوزاری ئینتەرنێتە کە باشترین تۆڕی پەیوەندی بە بەرزترین کواڵیتی لە عێراق دابیندەکات.

 


   ئەمانەش بخوێنەرەوە