گەڕی پێنجەمی دانوستاندنی ئێران و ئەمریکا لە رۆما بەڕێوەدەچێت
17 کاتژمێر پێش ئێستا
224 جار خوێنراوەتەوە
بڕیارە رۆژی هەینی گەڕی پێنجەمی دانوستاندنی ئێران و ئەمریکا بەڕێوەبچێت. وەزارەتی دەرەوەی عومان دەڵێت، دانیشتنەکە لە رۆمایە.
ئەمڕۆ چوارشەممە، وەزارەتی دەرەوەی عومان لە پلاتفۆرمی ئێکس رایگەیاند، "رۆژی هەینی 23ـی ئایار، گەڕی پێنجەمی دانوستاندنی ئێران و ئەمریکا لە رۆما بەڕێوەدەچێت."
ئەمە لە کاتێکدایە، دوێنێ، 20ـی ئایار، عەلی خامنەیی رایگەیاند، "پێموانییە دانوستاندنەکان لەگەڵ ئەمریکا بگەنە ئەنجام."
هەر ئەمڕۆ، عەباس عێراقچی، وەزیری دەرەوەی ئێران لە بارەی گەڕی پێنجەمەوە رایگەیاند، "تاوتوێی ئەوە دەکەین کە لە گەڕی پێنجەمی دانوستاندن لەگەڵ ئەمریکا قبووڵ بکەین یاخود نا."
لە 12ـی نیسانی 2025ـەوە چوار گەڕی دانوستاندن لە نێوان شاندی ئێران بە سەرۆکایەتیی عەباس عێراقچی، وەزیری دەرەوەی ئەو وڵاتە و شاندی ئەمریکا بە سەرۆکایەتیی ستیڤ ویتکۆف، نێردەی تایبەتیی سەرۆکی ئەمریکا بۆ رۆژهەڵاتی نێوەڕاست بە ناوبژیوانی عومان بەڕێوەچوون. سەڕەرای ناکۆکییەکان، هەردوو لایەن جەخت لە سەر درێژەدان بە دانوستاندنەکان دەکەنەوە.
|