پوچگەرایی لەم سەردەمەدا، لەهەموو بنمیچێکی ژیاندایە!

عەبدوڵڵا گۆران 09/04/2025   275 جار خوێنراوەتەوە

لەسەەردەمێکدا دەژین، بەشێوەیەک لەسەرتاسەری جیهان، پروپوچیەکان لە هەموو کایەکانی ژیاندان، لەلایەن کۆی سیستەمەکانەوە دەستیان گرتوە بەسەر نەخشەی کۆمەڵایەتی و رۆشنبیری و ئابوری سیاسیدا.

کەرتەکانی خوێندن و ئەکادیمیا لە بەرهەمهێنانی زانین و رۆشنبیری و کۆمەڵایەتیەوە کراون بەبازرگانی و بەرژەوەندی کۆمپانیا گەورەکان.

پیشە ئەکادیمیەکان بون بەرۆتینی بێ مەعریفەو بێ داهێنان و پێشکەوتن و نوسین و توێژینەوە، لە ئێستادا زانکۆکان بەرهەمهێنی تاکی بێکارو مامۆستای ناجێگیرو پرۆفیسۆری نەزانن.

ئابوری بەدەست قۆرخکارەکان و سەرمایەدارە نەخوێندەوارەکانەوەیە، جڵەوی سەرمایەداری لەزانستیەوە بوەتە جڵەوی گەڕەلاوژێ و بۆرسەی هەڵخەڵەتێنەرو و رۆبۆرتی ئاڕاستەکراو هەموان بونەتە کۆیلەی دراو پارە.

سەردەم سەردەمی سپیکردنەوەی پارەو تاڵانکردنی سەرچاوەی داهاتی گەل و وڵاتن، نەک چاودێری و لێپرسینەوە نیە، بەڵکو یاساو وڵات و دەستەڵات کارئاسانیان بۆدەکرێت.

پوچەکان لەئێستادا دەستیان گەشتوەتە هونەرو وەرزش و زمان و ئەدەب، بەجۆرێک هیچکام لەوکایانەی ژیان لەدەستی مرۆڤی ئازادا  نەماونەتەوە، بون بەکایەی ململانێی بازرگانی و کرین و فرۆشتن.

ژیان لە ئێستادا بەدەست پوچگەرەکانەوەیە، پێویستە مرۆڤە ئازادەکان بەرەنگاریان بنەوەو ژیان بیگەرێنەوە سەر رێچکە سروشتیەکەی خۆی.

 بادەست پێ بکەین.