چۆن بەڕێوەبەری پەروەردەکان لە ( وڵاتە پێشکەوتووەکان) دادەنرێت.

دارا ئەنوەر زۆراب 16/09/2026   1076 جار خوێنراوەتەوە

لە زۆربەی سیستەمە پەروەردەییە پێشکەوتووەکان هەڵبژاردن و دانانی بەڕێوەبەرانی پەروەردەکان،  بە شێوەیەکی ڕێکخراو و شەفاف ئەنجام دەدرێت. بەڵام شێوازەکە لە وڵاتێکەوە بۆ وڵاتێکی تر جیاوازە.

بە شێوەی گشتی، پرۆسەکە ئەمەیە:

1. پۆستەکە بە فەرمی ڕادەگەیەنرێت:

بۆ نموونە پۆستی بەڕێوەبەری پەروەردەی شوێنێک  بەتاڵە، بۆ ماوەی یەک هەفتە یان زیاتر بە فەرمی ڕادەگەیەنرێت، داواکارییەکان و مەرجەکان دەخرێنەڕوو،  بۆ پێشکەشکردنی کاندیدان و پەروەردەکاران.

2. مەرج و پێوەرەکان دیاری دەکرێن:
ئاستی زانستی بڕوانامە، توانستی زانستی ، ئەزموون، توانای بەڕێوەبردن، سەرکردایەتی، توانا لە بواری پەروەردە و کارنامەی پیشەیی.

3- کاندیدەکان CV و داواکاری پێشکەش دەکەن:
لێژنەیەکی باڵای ئەکادیمی پەروەردەیی هەڵسەنگاندنی کاندیدەکان بە پێی پێوەرە دیاریکراوەکان هەڵدەسەنگێنێت.

4- ئینتەرڤیو/تاقیکردنەوەی تواناکان لە زۆر سیستەمدا بەشێکە لە پرۆسەکە.

5. لیژنەی باڵای یاسایی و سوێندخوراوانی دادپەروەری پەروەردەیی، پێداچونەوە دەکات، بۆ ئەوەی  کەم و کورتییەک کاریگەری متمانە لاواز نەکات،  هەڵسەنگاندن دەکەنەوە. 

کاندیدی باشترین شایستەیی هەڵدەبژێردرێت،  هیچ پەیوەندییەکی کەسی یان سیاسی ڕۆڵی نابێت، ئەگەر   هەبێت وەک تاوان مامەڵەی لەگەڵدا دەکەن و سزای هەیە.

دواتر لە کۆتایدا ئەنجامی هەڵبژاردن یان دامەزراندن بە شێوەی فەرمی ڕادەگەیەنرێت،  بەڕێوەبەری پەروەردەیەک دادەنرێت، بەپێی یاسا و بۆ ماوەی سنوردار، بە گشتی لە نێوان سێ بۆ پێنج ساڵدایە لە وڵاتێک بۆ وڵاتێکی تر جیاوازە،    ئەنجا بەشێوەی فەرمی بڵاو دەکرێتەوە.

دارا ئەنوەر زۆراب / کۆمەڵناسی پەروەردەیی