هەرێم دەبیتە ناوچەی جەنگ..؟
عوسمان گوڵپی
18/07/2026
33 جار خوێنراوەتەوە
جەنگ چۆن پڕیەتی لە ماڵوێرانی و نەهامەتی، ئاواش پڕیەتی لە دەرفەتی جیاواز.
جەنگی ئێران و دۆخی هەرێم
ئاساییە کە لەسەر ڕێگای هەرێم و لە شوێنی جیاواز و لایەنی جیاوازەوە چەندین مین دانرابن، چونکە ئەوەی ڕوونە ئەوەیە کە نە بەغدا و نەتاران و نە توران هیچ یەکێکیان دڵخۆش نین بە بونێکی بەهێز، ئەوەشی مامەڵەیان لەگەڵ هەرێم کردوە، مامەلەیان لە گەڵ واقعێك کردوە کەلە ناوچەکەدا هەبوە، بۆیە هەرکات ئەو واقعە ڕوو بەڕووی دەستکاریکردن بویەوە ئەوا هەرێم لە ڕیزبەندی یەکەم دەستبۆبردندایە.
لە ئەگەری بەردەوامی شەڕی ئێران و فراوانکردنی لە ئاسمانەوە بۆ زەوی، ئەوا هەرێم ڕوو بەڕووی مەترسی ڕاستەوخۆی جەنگ دەبێتەوە و شتێک نامێنێ بە ناوی بێ لایەنی، ڕوونە کە ئەمە مەترسی زۆر گەورەیە بۆ ناوچەکە بەڵام خاڵی نیە لە دەرفەتی گەورەش، ئەوەی بڕیار لەسەر ئەوە دەدات، درێژە کێشان و ڕادەی فراوانی و ئەنجامی شەڕەکەیە، کە هەرێم خۆی هیچ ڕۆڵێکی تێدا نیە.
بەڵام ئەوەی گرنگە ئەوەیە کە هەرێم زۆر وردتر مامەڵە بکات و گەورەتر بیر بکاتەوە و لە ئاست ئەم قۆناغەدابێت کە ناوچەکەی پێدا تێدەپەڕێت، ئەبێ بەرپرسانی یەکێتی و پارتی بزانن قۆناغی داهاتوو بژاردەکان لە نێوان ئەوەدا نیە کە ئایا سەرۆکی حکومەت پارتی دەبێت یان یەکێتی، بەڵکو بژاردەکە دەبێتە ئەوەی کە ئایا ئەم واقعە کە دواتر خرایە نێو چوار چێوەی دەستوری عێراقەوە دەمێنێتەوە یان نا!، ئەی کاریگەری جنگ لە سەر خودی عێراق چی دەبێت؟
ئەوەی هەیە ئەوەیە کە تا ئێستا هەرێم زۆر باش مامەڵەی کردوە لە گەڵ دۆخەکە و خۆی پاراستوە بۆ ئەوەی نەبێتە بەشێك لەو شەڕەی کە نەڕۆڵی لەسەر هەڵدانیدا هەبوەو نە ڕۆڵی لە گۆڕینی ئەنجامیش دەبێت، هەرچەند ئەم خۆ پاراستنە تاسەر بەردەوام نابێت، بەتایبەت لە حاڵەتی فراوان بونی شەڕەکە بۆ یەکلاکردنەوەی پرسی ئێران، ئەو کات هەرێم بە ناچاری ناوچەکەی ئەبێتە ناوچەی جەنگ، بەهۆی ئەو سنورە فراوانە وشکانیەی لەگەڵ ئێران هەیەتی، بەڵام تا درەنگتر ناوچەکە ببێتە بەشێك لە جەنگ، باشتر دەتوانێ پانتایی مەترسیەکان کەم بکاتەوە و دەرفەتەکان زیاد بکات.
|
هەموو وتارەکانی
عوسمان گوڵپی