هەڵبژاردن تەوابوو و هەموو شت وەک خۆیەتی !!

هونەر تۆفیق 12/11/2025   140 جار خوێنراوەتەوە

هەڵبژاردن بۆ ئەوەیە کۆمەڵگە وەڵامی ئەو پرسیارە بداتەوە :

بەم دۆخە سیاسی و جۆرە حوکمداریە ڕازیت یان نا ؟

ئەگەرنا ، دەبێت ڕەوتی نا( نەخێر)   پرۆژەی چۆنیەتی گۆڕین و بەڕێوەبردنەوەکەی خۆی لەگەڵ ناڕەزایەتی خەڵکدا هاوتا بکات و زۆرینە لەڕێگای دەنگدانەوە  گۆڕانکاری دروست بکات . 
واتە هەڵبژاردن لەدوو ئەگەر بەدەر نیە ، یان دەیگۆڕیت یان نایگۆڕیت و ڕازیت بەوەی هەیە . 

لەگەڵ ئەوەی کە زۆینە  بیست ساڵە ناڕازیە بەشێوازی حوکمداریەکەی و داوای گۆڕینی دەکات  کەچی لەکاتی دەنگداندا بە نەگۆڕین وەڵام دەداتەوە !؟ 

هۆکاری سەرەکی جیاوازی دەنگی خەڵک لەکاتی ئاسایی لەگەڵ هەمان دەنگ لە کاتی هەڵبژاردندا  ، ڕێکنەخستنی هەمان دەنگە بەڵام لەدوو کاتی جیاوازدا . 

بەڵێ زۆرینەی خەڵک گۆڕانکاری دەوێت بەڵام ئەو خواستی گۆڕینە کە دەبوو ببێت بە فیکریەکی سیاسی بۆ گۆڕین ڕوونادات . 
هۆکاری ڕوونەدایشی لەئەستۆی ئۆپۆزسیۆنە . 

گەرچی هێزی دژە گۆڕین ( دەستەڵات ) لەناوخۆشیدا توانای بەرگریکردنی نەماوە ، تەنانەت ئەوانیش لەشێوازی حوکمداریەکەی خۆیان ناڕازین کە دەکاتە لاوازبوون ، بەڵام هێزی گۆڕین هێندە لاوازترە کە نەیتوانیووە لە ناڕەزایەتی دەستەڵاتیش تێپەڕبکات . 
سەرباری ئەو لاوازی و بێ گوتاری و بێ پرۆژەییەی بەرەی گۆڕین و پەرتەوازییەکان ، هێشتاکە گۆڕین بەلایانەوە ڕێژە و ژمارەی کورسیەکانی پارلەمانە .

 لەحاڵێکدا بەر لە پارلەمان و کورسیەکانی ، گۆڕانکاری بیرکردنەوە و تێڕوانێکی جیاوازە بۆ دەستەڵات و سیستەمی سیاسی ،
تاوەکو ئەو تێڕوانینەش نەکرێتە فیکرەیەکی هاوبەش هەموو شت هەر وەک خۆیەتی !!