سوودە گرنگەکانی خواردنی هەنار بۆ جەستە چین؟

1     کاتژمێر پێش ئێستا  18 جار خوێنراوەتەوە

هەنار یەکێکە لە بەناوبانگترین میوە پاییزییەکان کە بۆ تەندروستی بەسوودە، و دژەئۆکسانە و ڤیتامین و کانزا بە جەستە دەبەخشێت کە پشتگیری دڵ و پێست و بیرەوەریی دەکەن.

ماڵپەڕی ڤێری وێڵ هێڵس، بە پشت بەستن بە توێژینەوە و لێکۆڵینەوە زانستییەکان، چەندین سوودی هەناری خستووەتە ڕوو وەک کەمکردنەوەی هەوکردن، پاراستن لە شێرپەنجە، و باشترکردنی تەندروستی بیرەوەری و پێست.

تۆوەکانی هەنار کالۆرییان کەمە، بڕێکی زۆر ڤیتامین و کانزا ودژەئۆکسان و ریشاڵی تێدایە.

تۆوەکانی هەنار، یان توێکڵەکەی، یان شەربەتەکەی دەگۆڕێن بۆ پێکهاتەیەک کە بە یورۆلیسینات ناسراوە، کە دژەهەوکردنن و پیربوون دوادەخەن و تەندروستی دڵ بەهێز دەکەن. 

هەروەها هەندێک لێکۆڵینەوە سەلماندوویانە کە خواردنەوەی شەربەتی هەنار نیشانەکانی هەوکردن کەمدەکاتەوە، کە هۆکاری سەرەکییە بۆ تووشبوون بە نەخۆشییەکانی دڵ و شەکرەی جۆری دووەم و شێرپەنجە.

لێکۆڵینەوەیەک کە ماوەی ١٢ هەفتەی خایاند، ئاشکرای کرد کە خواردنەوەی شەربەتی هەنار لە پیری و شێرپەنجە دەتپارێزێت، چونکە توانای پێست بۆ بەرگەگرتنی تیشکی سەروو وەنەوشەیی زیاد دەکات.

چەند سودێکی گرنگی هەنار:

باشترکردنی بیرەوەری: دژەئۆکسانەکانی ناو هەنار بیرەوەری دەپارێزن لەگەڵ زیادبوونی تەمەندا وتوێژینەوەکان دەریانخستووە کە ماددە خۆراکییە رووەکییەکانی ناوهەنار ماندووبوونی ئۆکسێنەر لە مێشکدا کەمدەکەنەوە، ئەمەش لە زەهایمەردەیپارێزێت، و بیرەوەری کورتخایەن و درێژخایەن دەپارێزێت.

پاراستن لە شێرپەنجە: تۆوی هەنار دژە هەوکردنە و گەشە و بڵاوبوونەوەی گرێ شێرپەنجەییەکان خاو دەکاتەوە، بەتایبەتی لە قۆناغە سەرەتاییەکانی هەندێک جۆری شێرپەنجەدا وتوێژەران لە ئێستادا لێکۆڵینەوە لەسەر رۆڵی پێکهاتەکانی هەنار دەکەن لە خۆپاراستن لە شێرپەنجە و یارمەتیدانی چارەسەر بۆی.

کەمکردنەوەی ئازاری جومگەکان: هەنار بەهۆی تایبەتمەندییە دژەئۆکسان و دژە هەوکردنەکانییەوە، ئاوسان و ئازاری جومگەکان کەمدەکاتەوە و لە نەخۆشی پووکانەوەی ئێسک دەتپارێزێت.

کەی پێویستە لە خواردنی هەنار دوورکەوینەوە؟

سەرەڕای سوودە زۆرەکانی، بەڵام هەنار لەوانەیە زیانی لاوەکی بۆ هەندێک کەس هەبێت:

ئەو کەسانەی کە دەرمانی کۆلیسترۆڵ، دژەمەین یان دەرمانی ڕێکخستنی لێدانی دڵ، یان کەمکردنەوەی پەستانی خوێن بەکاردەهێنن، باشترە دووربکەونەوە لە خواردنی هەنار چونکە ئەم میوەیە کاریگەری لەسەر هەڵمژینیدەرمانەکە دەبێت و لەوانەیە کارلێکی لەگەڵدا بکات.

نەخۆشانی شەکرە، تۆوی هەنار رێژەیەکی بەرزی شەکری تێدایە کە باشترە ئەو کەسانەی توشی شەکرە بوون دوربکەونەوە لە خواردنی.

ئەو کەسانەی کە کێشەی هەرسکردنیان هەیە، باشترە لە خواردنی هەنار دوور بکەونەوە.


   ئەمانەش بخوێنەرەوە